لەگەڵ په‌تاى کۆرۆنا ڕێژەی ئازاردانی ژن و منداڵ لە ئێران بەرز بووەتەوە هەواڵ

نوچه‌نێت

بەڕێوەبەری فریاکەوتنی کۆمەڵایەتیی ڕێکخراوی "بێهزیستی" ئێران ڕایگەیاند لە ساڵی ڕابردوودا ڕێژەی توندوتیژی خێزانی و بە تایبەت ئازاردانی ئافرەتان و منداڵان بەرز بووەتەوە و ئەو بەرزبوونەوە پەیوەندی بە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە هەیە.

مەحمود عەلیگۆ ڕۆژی هەینی نۆی نیسانی ٢٠٢١، لە دیمانەیەکدا لەگەڵ ماڵپەڕی "تەسنیم" وێرای ئاماژەکردن بە چالاکییەکانی ڕێکخراوی فریاکەوتنی ئێران لە یەک ساڵی ڕابردوو و لە سەردەمی کۆرۆنادا وتی، " لە یەک ساڵی ڕابردوودا ڕێژەی توندوتیژی خێزانی بە تایبەت ئازادردانی ئافرەتان و منداڵان بەرز بووەتەوە". 
عەلیگۆ وتی، " لە سەردەمی کۆرۆنا بە هۆی ئەوەی خێزانەکان ناچارن پێکەوە بن و کەمتر بڕۆنە دەرەوە، توندوتیژییەکان زیاتر بوون و پێویستە خێزانەکان پەروەدە و ڕێنوێنی بکرێن بۆ ئەوەی بتوانن پێکەوە هەڵکەن و ڕێژەی ئەو توندوتیژیانە کەم ببنەوە".

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین