هەولێر و بەغدا لەسەر دابینکردنى نەوتى سپى ڕێککەوتن کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایدەگەیێنێت، بۆ دابینکردنى نەوتى سپى ماڵان بۆ هاووڵاتییان لەگەڵ بەغدا ڕێککەوتوون.

ڕۆژى هەینى (20/تشرینى یەکەم/2023) رێبین زەنگەنە، بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بە کوردستان24ی راگەیاند، وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان و وەزارەتی نەوتی عێراق رێککەوتوون هاوشێوەی شارەکانى ترى عێراق عێراق، نەوتی سپی بۆ هاووڵاتیانى هەرێمی کوردستان تەرخان بکرێت و بڕیاریش دراوە سەرەتا (50) ملیۆن لیتر نەوت دابین بکرێت.

ڕێبین زەنگەنە ڕوونکردنەوەى زیاتر دەدات و دەڵێت، بەپێى چەند قۆناغێک نەوتى سپى بۆ هەموو ماڵێکى هەرێمى کوردستان دابین بکرێت،  هەرێمى کوردستان ساڵانە پێویستی بە (264) ملیۆن لیتر نەوت هەیە.

بەپێى ڕاگەیێندراوى حکومەتى هەرێم ئەمساڵ پرۆسەى دابەشکردنى نەوتى سپى لە ناوچە شاخاوییەکان و سنوورى پارێزگاى هەولێر، دهۆک، سلێمانى، هەڵەبجە و ئیدارەى سەربەخۆى سۆران و زاخۆ و گەرمیان دەستیپێکردووە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین