سوودانی دەچێتە میسر عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق بە ئامانجی بەشداربوون لە كۆنگرەی قاهیرە بۆ ئاشتی، بەیانی ئەمڕۆ بەرەو میسر بەڕێ‌ كەوت.

ئەمڕۆ شەممە 21ی تشرینی یەكەمی 2023 محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق بەغدای جێهێشت و بەرەو قاهیرە بەڕێ كەوت، بۆ ئەوەی بەشداری لە كۆنگرەی ئاشتی قاهیرە بكات، وەك نووسینگەی تایبەتی سوودانی دووپاتی لەسەر كردووەتەوە.

13ی ئەم مانگە بە فەرمی سوودانی لەلایەن میسرەوە داوا كرا بۆ ئەوەی بەشداری لە كۆنگرەكە بكات، كە تایبەتە بە شەڕی حەماس و ئیسرائیل. 

لە حەوتی ئەم مانگەوە شەڕێك لەنێوان بزووتنەوەی حەماسی فەڵەستینی و ئیسرائیل لە كەرتی غەزە هەڵگیرساوە. بە هۆی ئەو شەڕەوە هەزاران خەلكی سڤیل لە هەردوو لا بوونەتە قوربانی، بە هەزاران كەسیش ئاوارە بوون.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین