نیویۆرك تایمز: بایدن ئامۆژگاری جەنگی بە ئیسرائیلییەكان داوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

رۆژنامەی نیویۆرك تایمزی ئەمریكی ئاشكرای كردووە، لە كاتی سەردانەكەی بۆ ئیسرائیل جۆ بایدنی سەرۆكی ئەمریكا ئامۆژگاری سەركردەكانی ئیسرائیلی كردووە، لە بەرەی باكووری ئیسرائیلەوە لەگەڵ حزبوڵا جەنگ هەڵنەگیرسێنن و بەرەیەكی تر نەكەنەوە.

ئەمڕۆ شەممە 21ی تشرینی یەكەمی 2023 رۆژنامەی نیویۆرك تایمز ئاشكرای كردووە، سەرۆكی ئەمریكا لە سەردانەكەی بۆ ئیسرائیل هۆشداریی داوەتە سەركردەكانی ئیسرائیل كە لە باكووری ئیسرائیل و باشووری لبنان بەرەی جەنگ لەگەڵ حزبوڵای لبنانی نەكەنەوە، چونكە ئەمە بەرەیەكی شەڕ لەگەڵ حەماس زیاتر دەكات.

هەروەها رۆژنامەكە بە پشتبەستن بە سەرچاوە ئەمریكییەكان، باسی لەوە كردووە مەترسی بایدن لەوەیە ئێرانیش بكەوێتە شەڕەكەوە و ئەمریكا و ئێران ئەو كاتە رووبەڕووبونەوەی زیاتریان دەبێت. رۆژی چوارشەممەی رابردوو، جۆ بایدنی سەرۆكی ئەمریكا سەردانی ئیسرائیلی كرد و دووپاتی كردەوە وڵاتەكەی پاڵپشتی زیاتری ئیسرائیلییەكان دەكات.

لە حەوتی ئەم مانگەوە شەڕێك لەنێوان حەماسی فەڵەستینی و سوپای ئیسرائیل هەڵگیرساوە و بە هەزاران كەس لە هەردوو كوژراون  و بریندارن.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین