ژمارەی كاندیدە دوورخراوەكانی عێراق بۆ 400 كەس بەرزدەبێتەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان لە عێراق رايگەیاند تا ئێستا 393 كاندید لە هەڵبژاردنەكان دوورخراونەتەوە، زۆرترینیان بەهۆی پەیوەندییانە بە حزبی بەعسەوە. هەروەها كۆمیسیۆن ئاشكرای دەكات مانگی داهاتوو ناوی كاندیدە پەسەندكراوەكان رادەگەینێرێت.

ئەمڕۆ شەممە 21ی تشرینی یەكەمی 2023 جمانە غەلای گوتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان لە عێراق ئاشكرای كرد تا ئێستا 393 كاندید لە هەڵبژاردنەكان دوورخراونەتەوە. ئەو بەرپرسەی كۆمیسیۆن هۆكارەكەش ئاشكرا كرد.

لەوانە 240 یان پەیوەندی بە لێپرسینەوە و دادوەری هەیە "پەیوەندییان بە بەعس" 54 كاندید دۆسیەی تاوانیان هەیە، 46 دۆسیەی دەستپاكی، هەشتیان بەڵگەی بڕوانامەیان تەواو نییە، 12یان سەربە دامەزراوە ئەمنییەكانن.

هەر كۆمیسیۆن ئاشكرای كردووە، هەفتەی یەكەمی مانگی تشرینی دووەم "مانگی داهاتوو"ناوە پەسەندكراوەكان رادەگەینێرێت.

بڕیارە لە 18ی كانوونی یەكەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان لە عێراق بكرێت، لە كۆی 15 پارێزگا بەشداربووان كێبڕكێ‌ لەسەر بەدەستهێنانی 275 كورسی دەكەن، كە 75 كورسی بۆ ژنان تەرخان كراوە و 10 كورسیش بۆ كۆتای پێكهاتەكانە و 296 پارتی سیاسی لە چوارچێوەی 50 هاوپەیمانی بەشداری لە هەڵبژاردنەكە دەكەن.


 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین