ئیسرائیل له‌باره‌ى ئێران هۆشداریى به‌ ئه‌نجوومه‌نى ئاسایش ده‌دات ئێران

نوچه‌نێت

گیلارد ئەردان نوێنەری ئیسرائیل لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نامەیەکدا بۆ ئەنجوومەنی ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى ڕایگەیاند ئێران بەندەکانی بڕیارنامەی ٢٢٣١ی ئەو ئەنجوومەنەی پێشێل کردووە.

ڕۆژی هەینی نۆی نیسانی ٢٠٢١، ماڵپەڕی "ایران امروز" بە گەڕانەوە بۆ ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی جۆرزالیم پۆست بڵاوی کردەوە نوێنەری ئیسرائیل داوای لێکۆڵینەوەی سەبارەت بە پێشێلکارییەکانی بڕیارنامەی ٢٢٣١ی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان لە لایەن ئێرانەوە کرد. ئەو بڕیارنامە ساڵی ٢٠١٥ بە مەبەستی پەسەندکردنی ڕێککەوتنی ئەتۆمی دەرکرا.

لە بەشێک لەو نامەیەدا هاتووە: "ئێمە بە جدی داوا لە ئەنجوومەنی ئاسایش دەکەین ئەو پێشێلکاریانە لە لایەن ئێرانەوە ئیدانە بکەن و داوا لە ئەندامانی ئەو ئەنجوومەنە دەکەین وەڵامی هەڕەشە ئاشکراکانی ئێران بە هۆی پەرەپێدان بە بەرنامەی ئەتۆمی و مووشەکی و هەناردەکردن و بڵاوکردنەوەی چەک بدەنەوە".

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین