پەرلەمان خوێندنەوەی یەكەم بۆ یاسایەكی پڕ كێشە دەكات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

پەرلەمانتاران ئاشكرای دەكات، محەمەد حەلبووسی سەرۆكی پەرلەمان واژۆی لەسەر پڕۆژە یاسای لێبوردنی گشتی كردووە و بەم نزیكانە دەخرێتە كارنامەی پەرلەمانەوە بۆ ئەوەی خوێندنەوەی یەكەمی بۆ بكرێت.

ئەمڕۆ یەكشەممە 22ی تشرینی یەكەمی 2023 پەرلەمانتارانی عێراق بۆ رۆژنامەی عەرەبی جەدید دووپاتی دەكەنەوە، لە یەكێك لەم دانیشتنانەی داهاتوو، بەم نزیكانە پڕۆژە یاسای لێبوردنی گشتی دەخرێتە كارنامەی پەرلەمانەوە و خوێندنەوەی یەكەمی بۆ دەكرێت.

نیسان زایر پەندامی لیژنەی مافی مرۆڤ لە پەرلەمان بە رۆژنامەكەی راگەیاندووە، پڕۆژە یاساكە گەیشتووەتە پەرلەمان و لەلای لیژنەی یاساییە، محەمەد حەلبووسی سەرۆكی پەرلەمان واژۆی لەسەر كردووە، بۆ ئەوەی خوێندنەوەی یەكەمی بۆ بكرێت.

یاسای لێبوردنی گشتی پێكهاتەی سوننە داوای پەسەندكردنی دەكات، چونكە پێیوایە خەڵكانێكی زۆر لەو پێكهاتەیە بە تۆمەتی تیرۆر و هاوكاریكردنی تیرۆر گیراون. پێشتر سوننە لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی گفتوگۆی كردووە بۆ ئەوەی كار لەسەر تێپەڕاندنی بكات، بەڵام هەندێك لە لایەنەكان دژی ئەو پڕۆژە یاسایە دەوەستنەوە.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین