مووشەكەكان چوارچێوەی هاوئاهەنگی ئیحراج دەكەن عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

سەرچاوە سیاسییەكان بە رۆژنامەی مەدای عێراقییان راگەیاندووە، بە هۆی ئەو هێرشانەی بە درۆن و مووشەك دەكرێنە سەر بنكە ئەمریكییەكانی عێراق چوارچێوەی هاوئاهەنگی شیعە ئیحراج دەكات.

ئەمڕۆ یەكشەممە 22ی تشرینی یەكەمی 2023 رۆژنامەی مەدا لە راپۆرتێكدا بڵاویكردووەتەوە، حكومەتی عێراق هەوڵ دەدات هاوسەنگییەكان لەنێوان هەڵوێستی خۆی و هەڵوێستی ئەو میلیشیایانە بكات، كە بە فەرمی رایانگەیاندووە، بنكە ئەمریكییەكان بە هۆی رووداوەكانی غەزەوە دەكەنە ئامانج.

نزیكەی ساڵێك بوو هێرشە مووشەكییەكان بۆ سەر بنكەكانی ئەمریكا وەستا بوو، دوای رووداوەكانی غەزە میلیشیاكانی شیعە بە تایبەت ئەوانەی سەربە ئێرانن هەڕەشەی هێرشی زیاتر دەكەن، بۆ سەر بەرژوەندییەكانی ئەمریكا و بە هۆی ئەوەی ئەمریكا لە شەڕی نێوان حەماس و ئیسرائیل لایەنگری ئیسرائیل دەكات.

سەرچاوەكان دەڵێن، چوارچێوەی هاوئاهەنگی لە بارودۆخێكی هەستیار دایە و مەترسی ئەوەی هەیە، ئەمریكا بەهۆی ئەو هێرشانەوە سزا بخاتە سەر لایەنەكانی شیعە. لە ماوەی چوار رۆژی رابردوودا شەش هێرش كراوەتە سەر بنكەكانی ئەمریكا لە عێراق لەوانە بنكەی عەین ئەسەد لە ئەنبار و ڤیكتۆریا لە بەغدا و بنكەی هەریر بە درۆن و مووشەك هێرشیان كراوەتە سەر.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین