ئێران نەوتهەڵگرەکەی كۆریاى باشوور ئازاد ده‌كات ئێران

نوچه‌نێت

سەعید خەتیب زادە گۆتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕۆژی هەینی نۆی نیسان سەبارەت بە ئازادکردنی نەوتهەڵگرەکەی کؤریای باشوور ڕایگەیاند: دوای تەواوبوونی لێکۆڵینەوەکان سەبارەت بە پێشێلکردنی یاساکان لە لایەن کەشتییە بارهەڵگرەکەی کؤریای باشوورەوە، دوای ئەوەی خاوەن کەشتییەکە و حکومەتی کؤریای باشوور داوای ئازادکردنی کەشتییەکەیان کرد، دادوەر فەرمانی دا کەشتییەکە ئازاد بکرێ.

ڕۆژی هەینی نۆی نیسانی ٢٠٢١، ماڵپەڕی "ئەخبار ڕوز" بڵاوی کردەوە سەعید خەتیب زادة وتويةتى: ئەوەی کە ئەو کەشتییە پێشتر هیچ جۆرە یاسایەکی لە ناوچەکەدا پێشێل نەکردبوو کاریگەری هەبوو لەسەر ڕوانگەی پۆزەتیڤی دادوەر. 

خەتیب زادە وتی، "ئێران وەک وڵاتێک کە سنووری دەریایی بەرفراوانی لە کەنداو و دەریای عومان هەیە، جەخت دەکاتەوە لەسەر ڕێزگرتن لە یاسا و قانوونی دەریایی و لەوانە یاسا و ڕێساکانی پەیوەندیدار بە ژینگەوە و چاودێری هەرجۆرە لادانێک لەو یاسایە دەکات و بەدواداچوونی بۆ دەکات. 

کەناڵی فەرمیی کوریای باشوور دوێنی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکەی بڵاو کردەوە سەبارەت بەوەی کە ئێران ئەو کەشتییە ئازاد کردووە کە پێشتر دەستی بەسردا گرتبوو. 

وەزارەتی دەرەوەی کؤریای باشوور وتوویەتی تیمی کەشتیوانان تەندروستن.  

بەیانی ڕۆژی چواری شوباتی ٢٠٢١ میدیاکان ڕایانگەیاند نەوتهەڵگری "هانکوک چیامی" بە هۆی ئەوەی پڕۆتۆکؤلەکانی ژینگەی پێشێل کردووە لە لایەن سوپای پاسدارانەوە دەستی بەسەردا گیراوە.لە ئاستی نێودەوڵەتیدا باس لەوە دەکرا کە دەستگرتن بەسەر ئەو کەشتییەدا دوای ئەوە بووە کە کؤریای باشوور خۆی بواردووە لە پێدانی پارەی نەوتی هاوردەکراو لە ئێرانەوە. 

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین