پنتاگۆن هێزی زیاتر رەوانە دەكات و ژمارەی بریندارەكانیش ئاشكرا دەكات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

وەزارەتی بەرگری ئەمریكا "پنتاگۆن"رایگەیاند، كۆمەڵێك فڕۆكەی ئێف 16ی رەوانەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست كردووە، ئاشكراشی دەكات، 25 سەرباز لە هێرشی میلیشیاكان بۆ سەر بنكەكانی ئەمریكا لە عێراق و سووریا بریندارن.

ئەمڕۆ چوارشەممە 25 تشرینی یەكەمی 2023 وەزارەتی بەرگری ئەمریكا ئاشكرای كردووە، كۆمەڵێك فڕۆكەی لە جۆری ئێف 16ی رەوانەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست كردووە. بە ئامانجی بەرگریكردن لەو هێزانەی ئەمریكا كە لە ناوچەكە هەن.

پات رایدەر گوتەبێژی پنتاگۆن راستەوخۆی ئێرانی لەو هێرشانە تۆمەتبار كرد كە دەكرێنە سەر بنكەكانی ئەمریكا و گوتی، " دەزانین ئەو گرووپانەی هێرشەكان ئەنجام دەدەن لەلایەن سوپای پاسداران و رژێمی ئێران پاڵپشتی دەكرێن". 

هاوكات تۆڕی هەواڵی ئێن بی سی نیوزی ئەمریكی بڵاویكردووەتەوە، لە ماوەی هەفتەی رابردوودا لە ئەنجامی هێرشی مووشەكی و درۆنەكان بۆ سەربنكەكانی ئەمریكا 25 سەربازی ئەمریكا برینداركراون.

لە هەفتەی رابردووەوە هێرشی میلیشیاكانی شیعە بۆ سەر بنكەكانی ئەمریكا لە عێراق و سووریا دەستیان پێكردووەتەوە، ئەمەش لەدوای ئەو شەڕەی كە لە غەزە لەنێوان سوپای ئیسرائیل و بزووتنەوەی حەماسی فەڵەستینی هەڵگیرساوە. میلیشیاكانی شیعە وا دەردەخەن كە پاڵپشتی حەماس و فەڵەستین دەكەن و ئەمریكا بە لایەنگری ئیسرائیل تۆمەتبار دەكەن.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین