مقداد شاسواری کولتوور

لاڤین عومه‌ر، تایبه‌ت به‌ نوچه‌نێت

مقداد شاسوارى نووسه‌ر و وه‌رگێڕ دوایین به‌رهه‌مى خۆى بڵاوكرده‌وه‌، كه‌ رۆمانێكى وه‌رگێردراوه‌ به‌ ناونیشانى "ئۆپراسیۆنى رۆژى قیامه‌ت" و له‌لایه‌ن سیدنى شێلدۆن نووسراوه‌.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 10ى نیسان مقداد شاسوارى نووسه‌ر و وه‌رگێڕ له‌ لێدوانێكى تایبه‌ت به‌ "نوچه‌نێت" باسى له‌ ناوه‌ڕۆكى رۆمانى "ئۆپراسیۆنى رۆژى قیامه‌ت" كرد و كه‌ چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر له‌ كوردستان بڵاوكرایه‌وه‌.

مقداد شاسوارى بۆ ناوه‌ڕۆكى كتێبه‌كه‌ گوتى، "لە ناوچەیەکی گەشتیاری وڵاتی سویسرا پاسێک کە شۆفێر و 10 گەشتیاری تێدایە بە رێکەوت بەسەر ڕووداوی کەوتنە خوارەوەی شتێکی نامۆ هەڵدەبن ودادەبەزن ودەبینن دەفرە فڕیو کە دوو بوونەوەری فەزایشی تێدا مردووە.واتا  تواونەتەوە. وێنەگرێکیان لەگەڵ دەبێ و چەند وێنەیەکیش دەگرن هەر کەس دەچنە وڵاتی خۆی، هەموویان گەشتیاری بیانی بوون هەواڵگری ئەمەریکا لە ئاستی بەرز ئەوە دەزانن و دەگەرێن هەتا یەک بەیەکیان دەبیننەوە و لەناویان دەبەن، پاشانیش هەر ئەو ئەفسەرەی هەوالگری ئەمەریکی کە گەشتیارەکانی دۆزی بویەوە بێ ئاگاداری ئەو هەموویان لەناو برابوون، لە ڕاوچیەوە دەبێتە نێچیر و بریاری کوشتنی دەدرێ، ئه‌مه‌ به ‌كورتى كڕۆكى رۆمانه‌كه‌یه‌".

هه‌ر له‌ لێدوانه‌كه‌ى شاسوارى گوتى، "رۆمانه‌كه‌ ٤٨٠  لاپەرەیە خوێندنەوەی خوێنەر توشی شۆک دەکات.  من لە فارسیەوە وەرم گێراوە، لەلایەن کتێبخانەی ئاشتی لە هەولێر چاپکراوە".

سه‌باره‌ت به‌وه‌ى چ پاڵنه‌رێك هه‌بووه‌ كه‌ ئه‌م رۆمانه‌ وه‌ربگێرێته‌ سه‌ر زمانى كوردى مقداد شاسوارى گوتى، "لە راستیدا ناوەرۆکەکەی هاندەرم بوو بۆ وەرگێڕانی، ئێستاش ئەم ماوەیە باسوخوازی دابەزینی بوونەوەری فەزایی گەرمە. ئەم رۆمانە ئەو راستیەمان پێ دەڵێت کە گۆی زەوی لەلایەن هەسارەکانی ترەو بوونەوەرانی تر دەسوورێ، شەش کەس هەن لە ئاستی وڵاتە زلهێزەکانەوە فەرمانیان لێ وەردەگرن، خودی ئۆپەراسیۆنە هەواڵگریەکەش کە ناوی رۆژی قیامەتی لێنرابوو، هەر بەراستی لە رۆژی قیامەت دەچێ".

مقداد شاسوارى نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس و وه‌رگێڕ پێشتر 12 كتێبى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و ئێستا جگه‌ له‌و رۆمانه‌ نوێیه‌ دوو كتێبى ترى بۆ چاپ ئاماده‌یه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین