ئەمریكا زەبرەكەی وەشاندە ئێران عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

وەزارەتی بەرگری ئەمریكا رایگەیاند، دوو پێگەی ئێرانی لە باكووری سووریا كردووەتە ئامانج، ئەمەش لە وەڵامی ئەو هێرشانەی لە چەند رۆژی رابردوودا لەلایەن میلیشیاكانی ئێرانەوە كرانە سەر بنكەكانی ئەمریكا لە عێراق و سووریا.

ئەمڕۆ هەینی 27ی تشرینی یەكەمی 2023 وەزارەتی بەرگری ئەمریكا رایگەیاند، دوو پێگەی میلیشیاكانی ئێرانیان لە باكووری سووریا كردووەتە ئامانج كە بریتی بوون لە كۆگای چەك 

ئەو زەبرەی ئەمریكا دوای ئەوە دێت چەند جارێك میلیشیاكانی ئێران لە عێراق و سووریا هێرشیان بە درۆن و مووشەك بۆ سەر بنكەكانی ئەمریكا ئەنجام داوە. وەزارەتی بەرگری ئەمریكا پێشتر باسی لەوە كردبوو نزیكەی 25 كەس لەو هێرشانەی میلیشیاكان بریندارن و 12 جاریش هێرشەكان كراون.

رۆژی چوارشەممەی رابردوو جۆ بایدنی سەرۆكی ئەمریكا هۆشداری بە عەلی خامنەیی رابەری كۆماری ئیسلامی ئێران دا، لەوەی هەوڵ نەدەن ئاگری شەڕی غەزە فراوان بكەن.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین