حکومەت رێژەی لێبرینى مووچه ئاشکرا دەکات
سیهام میران – نوچەنێت
ئەمرۆ شەممە ١٠ی نیسان، د. جوتیار عادل گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە رووداوی راگەیاندووە، "لە چەند رۆژی داهاتوودا رێژەی لێبرینی مووچە دیاری دەکرێت".
ئەم روونکردنەوەیهی گوتەبیژی حکومەت لە کاتێکدا دێت کە دەنگۆی جیاواز لەسەر رێژەی لێبرینی مووچە بڵاودەکرێتەوە، وێرای ئەمەش بەرپرسانی حکومەت ئاماژەیان بەوە کردووە کە لێبرین بەردەوام دەبێت، جوتیار عادل دووپاتی کردۆتەوە وەک دوو مانگی پێشوتر مووچە لە کاتی خۆیدا دەدرێت.
سەبارەت بە رێکارە تەندروستیەکانی مانگی رەمەزان د. جوتیار عادل گووتی :" رێکارەکارە تەندروستیەکان بۆ مانگی رەمەزان جیاوازتردەبێت بژێوی خەڵک و کەسابەتی خەڵک لەبەر چاودەگرین، بەیانی لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا کۆدەبێتەوە لەو کۆبوونەوەیەدا بریاری پێویست دەدرێت، لە کۆتاییدا ئەوەی لە بەرژەوەندیی خەڵك و تەندروستی گشتی بێت بریاری لەبارەیەوە دەدرێت".
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment