ئارمیتا هاوشيوەی ژینا گیانی لەدەستدا
نوچەنێت:
ڕۆژی یەکشەممە (29/ تەشرینی یەکەم/ 2023) ئێران ئینتەرناشناڵ لە راپۆرتێکدا بڵاویکردەوە، ئارمیتا گراوند، دوای 28 رۆژ لە مانەوەی لە نەخۆشخانەی سەربازیی فەجر کۆچی دوایی کرد، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆش لە گۆڕستانی "بەهەشت زەهرا" لە تاران بەخاک دەسپێردرێت. رێگە نەدرا لە کرماشان بە خاک بسپێردرێت.
بەپێی ئەو راگەیاندنەی کە بنەماڵەی ئارمیتا گراوند بڵاویانکردۆتەوە، کاتژمێر 9:00ی بەیانی ئەمڕۆ (یەکشەممە) پرسەکەی بەڕێوەدەچێت. لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە کە ئارمیتا لە "بێهەشت زەهرا" لە تاران بە خاک دەسپێردرێت.
هاوکات رێکخراوی مافی مرۆڤ هەنگاو بڵاویکردەوە، دەزگا ئەمنییەکان گوشارەکانیان بۆ سەر بنەماڵەی ئەرمیتا گراوند زیادکردووە، ئەو لافیتانەی لە دەورووبەری ماڵی بنەماڵەکەی لە شەقامی پیروزی لە تاران هەڵواسرابوون لە دیوارەکان لێکردۆتەوە و هەروەها رێگرییان لە دانانی بنر لە بەرانبەر دەرگای ئەو بنەمەڵەیەشدا کردووە.
دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی کۆچی دوایی ئارمیتا، ئێوارەی رۆژی شەممە، هاوڵاتیان لە شارە جۆربەجۆرەکان لەوانە تاران، کەرەج و شیراز، دەستیان کرد بە وتنەوەی درووشم دژی حکومەت کرد.
ئابرام پیلی، جێگری نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران، وێڕای دەربڕینی هاوسۆزی بۆ کۆچی دوایی ئارمیتا گراوند، نووسیویەتی "توندوتیژی بە پشتیوانی حکومەتی ئێران لە دژی ژنان و کچان، بۆ زۆرێک لە بنەماڵەکان لە ئێران و دەرەوەی ئە وڵاتە وێرانکەر بووە".
ئارمیتا گراواند، هەرزەکارێکی تەمەن 16 ساڵ، 28 رۆژ پێش ئێستا لە وێستگەی میترۆی شەهیدانی تاران بێهۆش بوو، لەو کاتەوە لە ژێر چاودێری دەزگا ئەمنییەکان لە نەخۆشخانەی سەربازیی فەجر لە کۆمادایە.
بەپێی زانیارییەکان بەهۆی هێرشی ژنێکی حیجابەوە گورزی بەرکەوتووە. هەندێک ئەم ژنەیان بە "پارێزەری حیجاب" ناودەبەن و هەندێکیش بە "دەستکراوە بۆ توندوتیژی و لایەنگری حکومەت" ناساندووە.
جێگەی ئاماژەیە کە ساڵی رابردووش، هەر بە هۆی زیان گەیاندن بە مێشکی ژینا ئەمینی بە بیانووی باش حیجاب نەکردنەوە دوای چەندرۆژێک لە نەخۆشخانەی کەسرا لە تاران گیانی لەدەستدا و بووە هۆی هەرهەڵدانی بزووتنەوەیەکی بێ وێنە لە مێژووی ئێراندا بە ناوی بزووتنەوەی "ژن، ژیان، ئازادی".
هەر لەوبارەیەوە ئاژانسی هەواڵی فەرمی کۆماری ئیسلامی ئێران، ئیرنا، سەبارەت بە هۆکاری گیانلەدەستدانی ئارمیتا نووسیویەتی "دوای چارەسەری پزیشکی بەرفراوان و 28 رۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە لە بەشی چاودێری چڕ، بە هۆی زیان گەیاندن بە مێشکی گیانی لەدەستداوە".
سەرچاوە: ئێران ئینتەرناشناڵ

0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment