پارێزگاری هەولێر: رێگا نادەین لە مانگی رەمەزان یاری بە نرخی خۆراك بکرێت کوردستان- عێراق

سیهام میران – نوچەنێت

ئەمرۆ لە دیوانی پارێزگاری هەولێر کۆبونەوەیەك لەسەر دانانی رێکاریی بۆ رێگرتن لە گرانبوونی نرخی خۆراك له‌ مانگى ره‌مه‌زان ئەنجامدراوە، لە راگەیێندراوێکی پارێزگاری هەلێر هاتووە، "رێگانادەین لە مانگی رەمەزاندا یاری بە نرخی خۆراک بکرێت".

ئەمرۆ شەممە ١٠ی نیسان، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە لاپەڕەی فەرمی خۆیدا لە فەیسبووك لەسەر ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی ئەمرۆ نووسیوویەتی، " لەکۆبوونەوەکەماندا تەئکیدیمان لە چاودێریکردنی چڕی بازاڕ و نرخ و کەلوپەل و پێداویستییەکانی هاوڵاتییان کردەوە و لێژنەی هاوبەشی قائیمقامیەتمان بەسەرۆکایەتی قائیمقام ڕاسپێردرا توندترین ئیجرائات لەگەڵ ئەو کەسانە بکرێ کە مانگی پیرۆز ڕەمەزان دەقۆزنەوە و نرخی خۆراک و پێداویستییەکان لەسەر هاوڵاتییان زیاد دەکەن و ڕامانگەیاند نابێت ڕێگە بە هیچ کەس بدرێت یاری بەنرخی خۆراک و بازاڕ و پێداویستی هاوڵاتییان بکات"

لە بەشێکی تری راگەیێندراوەکەی ئومێد خۆشناو پارێزگارى هه‌ولێر هاتووه‌، "سەبارەت بەو چێشخانە و خواردنگانانەشی لەمانگی پیرۆزی ڕەمەزان کراوە دەبن، جەختمان لەوکردەوە، تەواوی ئەو چێشتخانە و خواردنگانەی کراوەدەبن لەمانگی یپرۆزی ڕەمەزان دەبێت شوێنەکانیان بەتەواوی بەپەردە داخراو و داپۆشراوبێ و ڕەچاووی ڕێزگرتن لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزان و ڕۆژوگرانی بکات، بەپێچەوانەوە ڕێکاری توندی یاساییان لەبەرامبەردا دەگرێتەبەر."


 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین