سوپای ئیسرائیل كوژرانی چوار سەربازی راگەیاند عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

سوپای ئیسرائیل كوژاری چوار سەربازی دیكەی لە كەرتی غەزە راگەیاند، كە سەر بە چوار یەكەی جیاوازی سەربازین.

ئەمڕۆ هەینی (سێ/ تشرینی دووەم/ 2023) ماڵپەڕی (ئاڕتی) بڵاوی كردەوە سوپای ئیسرائیل رایەگیاند، چوار سەربازی هێزەكانمان بە ناوەكانی بێنی ڤایس، تەمەن (22) ساڵ و ئۆریا ماش" تەمەن (41) ساڵ و بۆناتان یوسف براند، تەمەن (28) ساڵ و جیل بیشیتس تەمەن (39) ساڵ، كە هەریەكەیان سە بە هێزێكی جیاوازی سەربازین.

سوپای ئیسرائیل ئاماژە بەوەش دەكات، ئەمڕۆ هەینی دوو سەربازی دیكەیان لە هێرشەكانی سەر كەرتی غەزە برینداربووە، كە برینەكانیان سەختە.

بەوەش ژمارەی كوژراوان لە ریزەكانی سوپا بۆ (23) سەرباز بەرزبۆوە، كە ئەفسەرێكی پلە بەرز لە ریزی كوژراوەكانە، ژمارەیەكی دیكەش برینداربوون، كە برینی هەندێكیان سەختە. 

لەدوای حەوتی مانگی رابردوو، تا ئێستا سوپای ئیسرائیل كوژرانی (338) سەربازی راگەیاندووە، ژمارەیەكیش برینداربوونە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین