سەرۆک وەزیرانى عێراق سەردانى هەرێمى کوردستان دەکت کوردستانی

نوجەنێت

محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بە سەردانێک گەیشتە هەولێر و لەلایەن مەسرور بارزانى، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانەوە پێشوازیی لێکرا.

ئێوارەى ئەمڕۆ پێنجشەممە (نۆ/تشرینى دووەم/2023) محەمەد شیاع سودانى سەردانى هەرێمى کوردستان کرد و لەلایەن مەسرور بارزانی پێشوازى لێ کرا، لەو سەردانە فوئاد حوسێن، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق یاوەری سەرۆکوەزیرانی عێراق دەکات. 

لە مانگى ئەیلوولى ئەمساڵ مەسرور بارزانى سەرۆکى حکومەتى هەرێم سەردانى بەغداى کرد و لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانى عێراق کۆبووە، دواتریش لە ماوەى رابردوو دوونامەى ئاراستەى سەرۆک وەزیرانى عێراق کردووە، بە مەبەستى چارەسەرکردنى ناکۆکییەکانى نێوان بەغدا و هەرێم.

لەو سەدرانەدا تەوەرەى سەرەکى گفتوگۆکان پەیوەندییەکانى نێوان حکومەتى هەرێمى کوردستان و حکومەتى بەغدا دەبێت لە سەر ناکۆکییەکانى نێوان هەردوولا. 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین