بەڕێوەبەرایەتى تەندروستى هەولێر سەربڕینى ئاژەڵى نەخۆش پشتڕاست دەکاتەوە تەندرووستی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتی گشتیى تەندروستى هەولێر، لەسەر سەربڕینى ئاژەڵى نەخۆش لە مەیدان ئاژەڵان دێتە وەڵام و دەڵێت، تەنها چوار ئاژەڵى نەخۆش سەربڕدراوە.

ڕۆژى شەممە (11/تشرینى دووەم/2023) بەڕێوەبەرایەتی گشتیى تەندروستى هەولێر، دوای بڵاوبوونەوەى کورتە ڤیدیۆیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، کە گوایە لە مەیدانی ئاژەڵان ئاژەڵی نەخۆش سەردەبڕدرێت و دەفرۆشرێتەوە بە هاوڵاتیان و بەتۆن دەبردرێن بۆ چێشتخانەکان، تیمەکانی چاودێری تەندروستی و سەلامەتی خۆراک سەردانی مەیدانی ئاژەلانیان کرد.

تەندروستى هەولێر ئاماژە بەوەدەکات، "دەرکەوت تەنها (4) ئاژەڵ سەربڕدرابوو و ئامادەکرابوو بۆ فرۆشتن ئەمەش پێچەوانەی ڕێنماییەکانی تەندروستییە کە دەبێت ئاژەڵ تەنها لە کوشتارگەی هاوچەرخی هەولێر سەرببردرێت بۆیە خاوەنەکەی ڕێکاری یاسایی بەرامبەردا دەگیرێتە بەر."

هەروەها ئەوەشى باسکردووە، "پاشان تیمەکان دەستیان گرت بەسەر ئاژەڵە سەربراوەکان و ناردیان بۆ کوشتارگەی هاوچەرخی هەولێر بە مەبەستی پشکنین و دڵنیا بوونەوە لە تەندروستی ئاژەڵەکان."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین