ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی وەزارەتی نەوتی عێراق و سامانە سرووشتییەکان ئاشکرا دەکرێت کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

شاندی وەزارەتی سامانەسرووشتییەکان و وەزارەتی نەوتی عێراق دووەمین کۆبوونەوەی خۆیان ئەنجامدا. حکومەتی ھەرێم لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، کۆبوونەوەکە "بۆ دەستپێکردنەوەی ناردنی نەوتی ھەرێمی کوردستان بۆ بازاڕەکانی جیھان" ئەنجامدرا.

ڕۆژی دووشەممە (13/تشرینی دووەم/2023) حکومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، کۆبوونەوەی دووەمی ھەردوو وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی ھەرێم و وەزارەتی نەوتی عێراقی فیدراڵ لە نێوان کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری سامانە سروشتییەکانی ھەرێم (بە وەکالەت) لەگەڵ حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراقی فیدڕاڵ بەڕێوە چوو.

بەپێی ڕاگەیێندراوەکە، ئامانجی کۆبوونەوە، بۆ دەستپێکردنەوەی ناردنی نەوتی ھەرێمی کوردستان بۆ بازاڕەکانی جیھان بووە.

ڕۆژی یەکشەممە، (12)ـی تشرینی دووەمی (2023)، کۆبوونەوەی یەکەم لە نێوان ھەردوو لایەندا بۆ ھەمان پرس بەڕێوە چوو و ھەردوولا ھاوڕا بوون لەسەر دەستپێکردنەوەی نەوتی ھەرێمی کوردستان و دیاریکردنی میکانیزمەکانی ئەو پرۆسەیە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین