مەسرور بارزانى پێشوازى لە کۆنسوڵى گشتیى نوێى قەتەر دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان پێشوازى لە کۆنسوڵى گشتیى نوێى قه‌ته‌ر له‌ هه‌رێمى كوردستان كرد و پشتیوانیی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە دەردەبڕێت.

ڕۆژى دووشەممە (13/تشرینى دووەم/2023) مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی له‌  حسێن عه‌لى ساڵح ئه‌لفه‌زاله‌، کونسوڵى گشتیى قه‌ته‌ر له‌ هه‌رێمى كوردستان كرد.

حکومەتى هەرێم لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە بۆنەی کردنەوەی کونسوڵخانە و دەستبەکاربوونی وەک کونسوڵی گشتیی قەتەر، سەرۆکوەزیران پیرۆزبایی لە حسێن عه‌لى ساڵح ئه‌لفه‌زاله‌ کردووە و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکەیدا بۆ خواستووە و هاوكارى و پشتیوانیی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە دەربڕیوە.

هەروەها دەشڵێت، كونسوڵى گشتیى قه‌ته‌ڕ، سڵاو و ڕێزى خاوەنشکۆ میرى قه‌ته‌ڕی بە سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی گەیاند و ئاماژەی بە پەیوەندی بەهێز و تایبەتی نێوان هەرێمی کوردستان و دەوڵەتی قەتەڕ کرد و ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ بەهێزترکردنی پەیوەندییەکان له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان نیشاندا به‌تایبه‌تى له‌ بوارى وەبەرهێنان و ئابووریدا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین