ئەمریکا بۆ سێیەمجار سوپای پاسداران دەکاتە ئامانج ئێران

نوچەنێت:

ئەمریکا هێرشی کردە سەر ئامانجە پەیوەندیدارەکان بە سوپای پاسدارانی ئێران و میلیشیاکانی سەر بە ئێران لە سوریا.

رۆژی دووشەممە (13/ تەشرینی دووەم/ 2023) بی بی سی لە هەواڵێکدا بڵاویکردەوە، لۆید ئۆستین وەزیری بەرگری ئەمریکا، بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و تێیدا رایگەیاندووە، هێرش بۆ سەر ئامانجەکانی سوپای پاسداران لە رۆژهەڵاتی سوریا، لە وەڵامی هێرشەکان لەدژی سەربازانی ئەمریکا لە عێراق و سوریا ئەنجام دراوە.

بەپێی راگەیاندنەکی ئۆستین، ئەو ئامانجانەی هێرشکرایە سەری ناوەندێکی راهێنان و خانوویەک لە نزیک شارەکانی ئەبو کەمال و مەیادین بووە. دەشڵێت " جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا، فەرمانی ئەم هێرشانەی داوە".

لە ماوەی سێ هەفتەدا، ئەمریکا سێ جار هێرشی کردووەتە سەر پێگەکانی سوپای پاسداران و میلیشیاکانی لە سوریا.

ئەم هێرشانە بۆ تۆڵەسەندنەوە لە هێرشەکانی دژ بە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لەلایەن میلیشیاکانی سەر بە ئێرانەوە ئەنجام دراون، لەوانەش پێکانی درۆنێکی ئەمریکی لەلایەن حوسییەکانی یەمەنەوە.جێگەی ئاماژەیە، کە ئەمریکا دەڵێت، کە لە سەرەتای شەڕی غەززەوە لانیکەم 46 جار هێرش کراوەتە سەر سەربازەکانیان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لانیکەم 45 کەسیان بریندار بوون.

سەرچاوە: بی بی سی

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین