دادگاى باڵاى عێراق محەمەد حەلبووسى لە پۆستەکەى دوورخستەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت:

بەپێی ھەواڵی ئاژانسێکی فەرمی عێراق، محەمەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، بە پێی بڕیارێکی دادگای فیدراڵیی عێراق لە پۆستەکەی دوورخراییەوە، لەسەر سکاڵایەکى لەیس دلێمی ئەندامی پێشووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق.

ئەمڕۆ دووشەممە (14/تشرینى دووەم/2023) ئاژانسی ھەواڵی عێراقی (واع) بڵاویکردەوە، دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق، محەممەد حەلبووسی، لەپۆستی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دوورخستەوە.

دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بەفەرمی بڕیاری ھەڵوەشاندنەوەی ئەندامێتیی محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دەرکردووە.

هاوکات، لەیس دلێمی، ئەندامى پێشووى پەرلەمانى عێراق رایگەیاند، ئێمە دوای ساڵێک لە سکاڵاکەماندا سەرکەوتین، ئەمڕۆ دادگەی باڵای فیدراڵی بە بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی ئەندامێتی محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراقی دەرکرد.

بەپێى وتەى ئەندام پەرلەمانەى عێراق، دادگاى فیدراڵى بە تۆمەتى تۆمەتی ساختەکردنی نووسراوی فەرمی، سەرۆکى پەرلەمانى عێراقى دوورخسۆتەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین