مەسرور بارزانى پەیامێک ئاراستەى خەڵکى سلێمانى دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان، بە بۆنەى یادى (239) ساڵەى بنیاتنانی شاری سلێمانیدا پەیامێکى بڵاوکردەوە و هیوا دەخوازێت خواى گەورە دەرفەتى پێ بدات، زیاتر خزمەتى ئەو شارە بکات.

ڕۆژى سێشەممە (14/تشرینى دووەم/2023) مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان لەتۆڕى کۆمەڵایەتى ئێکس (تویتەرى پێشوو) پەیامێکى بۆ شارى سلێمانى بڵاوکردەوە و تێیدا ڕایگەیاند، "یادی 239 ساڵی بنیاتنانی شاری سلێمانی لە هەموو خەڵکی کوردستان پیرۆز بێت. هیوادارم خوای گەورە دەرفەتی ئەوەمان بۆ برەخسێنێت کە بتوانین خزمەتی زیاتری خەڵک و شاری هەڵمەت و قوربانی بکەین."

ئەم پەیامەى مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ (239) ساڵ بەسەر بنیاتنانی شاری سلێمانی، پایتەختى ڕۆشنبیرى دا تێدەپەڕێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین