سەرۆک نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی ھێمن قەرەداغی دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بۆ کۆچی دوایی نووسەر و شاعیر ھێمن قەرەداغی پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵەکەی دەکات و دەڵێت،  سەرەخۆشیی قووڵم ئاراستەی خانەوادە و کەسوکاری و ئەدەبدۆستانی کوردستان بەگشتی دەکەم، "ھاوخەمیانم".

ڕۆژی سێشەممە (14/تشرینی دووەم/2023) سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵەی نووسەر و شاعیر ھێمن قەرەداغی کرد، کە ئێوارەی دوێنێ (13-11-2023) بەرووداوێکی ھاتووچۆ لە سلێمانی کۆچی دواییکرد.

سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، لە پەیامەکەیدا دەڵێت، "بۆ کۆچی ناوادەی شاعیر و نووسەری بەتوانا خوالێخۆشبوو ھێمن قەرەداغی، پرسە و سەرەخۆشیی قووڵم ئاراستەی خانەوادە و کەسوکاری بەڕێزیان و نووسەران و ئەدەبدۆستانی کوردستان بەگشتی دەکەم، ھاوخەمیانم."

لەبەشێکی تری پەیامی سەرەخۆشی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان دا ھاتووە، "لە یەزدانی مەزن ھیواخوازم گیانی خوالێخۆشبوو بە بەزەیی و میھرەبانیی خۆی شاد بکات و ئارامی و دڵنەوایی بە ھەمووان ببەخشێت."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین