سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندی پارتی وڵاتپارێزانی کوردستان دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆک مەسعود بارزانى، پێشوازى لە شاندێکی پارتی وڵاتپارێزانی کوردستان کرد و پیرۆزبایی لە بەستنی کۆنگرەی پارتەکەیان بە سەرکەتوویى دەکات.

ڕۆژی سێشەممە (14/تشرینی دووەمی/2023) لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێکی پارتی وڵاتپارێزانی کوردستان بە سەرۆکایەتیی مستەفا ئۆزچەلیک سەرۆکی پارتی وڵاتپارێزانی کوردستان کرد.

بەپێى ڕاگەیێندراوى بارەگاى بارزانى، لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی پارتی وڵاتپارێزانی کوردستان باسی لە بڕیار و ڕاسپاردەکانی دوایین کۆنگرەی پارتەکەیانی کرد و "ڕۆشنایی خستە سەر هەوڵ و چالاکییەکانی پارتی وڵاتپارێزانی کوردستان لەبارەی پێشخستنی بواری کولتووری و زمانی کوردی و پەیوەندییەکانیان لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی تورکیا."

هەروەها سەرۆک بارزانی "پیرۆزبایی لە بەستنی کۆنگرەی پارتی وڵاتپارێزانی کوردستان و دەستخۆشی لە هەوڵ و چالاکییەکانی پارتی وڵاتپارێزانی کوردستان کرد و هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنی بۆ خواستن."

لەبەشێکى دیکەى ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، پەیوەندی و هەماهەنگیی نێوان هەردوولا تەوەری تری ئەو کۆبوونەوەیە بوون.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین