لە هەر ١٦ خولەکدا تووشبوویەکی کۆرۆنا لە تاران دەمرێت ئێران

نوچه‌نێت

عەلیرەزا زالی، سەرۆکی بنکەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە شاری تاران وتوویەتی لەو شارەدا لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا هەر ١٦ خولەک تووشبوویەکی کۆرۆنا مردووە و بۆ ئەوەی بتوانین دۆخەکە کۆنتڕۆڵ بکەین پێویستە قەدەغەی هاتوچۆ بە تەواوەتی ڕابگەیەنین.

ئەمڕۆ یەکشەممە ١١ی نیسانی ٢٠٢١، ئاژانسی هەواڵی "بی بی سی" بڵاوی کردەوە عەلیرەزا زالی وێرای ناڕەزایەتی دەربڕین لە جێبەجێ نەکردنی ڕێکارە ڕاگەیێندراوەکانی حکومەت وتى "ڕاپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کە بەشێکی زۆر لە چالاکییە بازرگانیی و کۆمەڵایەتی و ئابووریی و خزمەتگوزارییەکان بەردەوامن و دانەخراون".

ئەو بەرپرسەی وەزارەتی تەندروستی دەڵێت: "ئەو شارانەی کە پێشتر ڕاگەیەندرابوو دۆخیان سوورە، تا ناوەڕاستی هەفتەی ڕابردوو هیچ گۆڕێنکارییەکیان تێدا ئەنجام نەدرا و ئەمڕۆیش هیچ جیاوازییەکی لەگەڵ ڕۆژانی ڕابردوو نییە. هێشتا میترۆ، سیستەمی گواستنەوە و هاتوچۆی گشتیی، ناوەندە قەرەباڵغەکان و بازاڕەکان لێوانلێون لە خەڵک".

سەرۆکی بنکەی بەرنەگاربوونەوەی کۆرۆنا لە شاری تاران داوای کردووە تاران بە تەواوەتی دابخرێ و ئەوە تاقە ڕێگاچارەیە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی دۆخەکە.

ڕۆژی ڕابردوو بە پێی ئامارە فەرمییەکانی حکومەتی ئێران ١٩٣ کەس بە هۆی کۆرۆنا گیانیان لە دەست دا و ١٩ هەزار و ٦٦٦ کەسی تر تووشی ئەو ڤایرۆسە بوون. 
تا ئێستا لەو وڵاتە زیاتر لە دوو ملیۆن و ٤٩ هەزار کەس تووشی کۆرۆنا بوون و ٦٤ هەزار و ٢٣٢ کەس گیانیان لە دەست داوە.


 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین