ئەمریکا مۆڵەتی پێدانەوەی قەرزی عێراق بە ئێران درێژدەکاتەوە ئێران

نوچەنێت:

ئەمریکا بە درێژکردنەوەی ماوەی لێخۆشبوونی لە عێراق لە گەمارۆ بانکییەکانی ئێران، وای لە بەغدا کردووە بەردەوام بێت لە دانەوەی قەرزی تاران بۆ کڕینی کارەبا.

ڕۆژی چوارشەممە (15/ تەشرینی دووەم/ 2023) بی بی سی فارسی لە راپۆرتێکدا بڵاویکردەوە، ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لە زاری بەرپرسێکی ئەمریکییەوە کە ناوی ئاشکرا نەکراوە رایگەیاندووە، ئەمریکا بە درێژکردنەوەی ماوەی لێخۆشبوونی عێراق لە گەمارۆ بانکییەکانی ئێران، وایکردووە بەغدا بەردەوام بێت لە دانەوەی قەرزی تاران بۆ کڕینی کارەبا و ئەو سەرچاوە داراییانەی، کە ئازاد کراون، تەنها بۆ کڕینی کەلوپەلی مرۆیی بەکاردەهێنرێن.

بە گوتەی ئەم بەرپرسە ئەمریکییە، قەرزی عێراق بەرامبەر بە ئێران یەکسانە بە 10 ملیار دۆلار. هەروەها ئەم بڕیارە رێگە بە عێراق دەدات، کە سەرچاوە داراییەکانی خۆی بۆ پارەی تێچووی هاوردەکردنی کارەبا لە ئێرانەوە، جێبەجێ بکات 

بە گوتەی ئەو بەرپرسە ئەمریکییە، پارە ئازادکراوەکە دەگوازرێتەوە بۆ هەژمارە بانکییە سنووردارەکان لە عێراق.

ئەمریکا پێشتریش لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵدا، رێگەی بە عێراق دا نزیکەی سێ ملیار دۆلار لە قەرزەکانی ئێران بداتەوە.

ئەم بڕیارە لە کاتێکدا راگەیەندراوە، کە دانەوەی قەرزی عێراق بە ئێران، بۆ هاوردەکردنی کارەبا و گاز بووەتە کێشەیەکی گرنگ لە پەیوەندییە بازرگانییەکانی هەردوو وڵاتدا.

متیو میلەر، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت، ئەم لێخۆشبوونە پێشتر 20 جار درێژکراوەتەوە و پارە ئازادکراوەکەش دەخرێتە سەر حسابی بانکی سنووردار و تەنیا بۆ کڕینی کەلوپەلی مرۆیی وەک خۆراک و دەرمان و "بۆ خەڵکی ئێران" بەکاردەهێنرێت.

سەرچاوە: بی بی سی

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین