عێراق ده‌بێته‌ ئه‌ندام له‌ بانكى یه‌كێتى ئه‌وروپا کوردستان- عێراق

نوچه‌ نێت

تۆماس سیله‌ر، باڵیۆزى یه‌كێتى ئه‌وروپا له‌ عێراق رایگه‌یاند، به‌ قبوولًكردنى عێراق له‌ بانكى ئه‌وروپا ده‌بێته‌ خاوه‌نى چه‌ندین ده‌ستكه‌وتى تایبه‌ت.

پێنجشه‌ممه‌ (16/تشرینى دووه‌م/ 2023) ماڵپه‌رى (واع) بڵاوى كرده‌وه‌، بالًیۆزى یه‌كێتى ئه‌وروپا له‌ عێراق رایگه‌یاند، عێراق به‌ قبووڵكردنى له‌ بانكى ئه‌ورووپى ده‌بێته‌ خاوه‌نى ده‌ستكه‌وتى تایبه‌ت. 
باڵیۆزى یه‌كێتى ئه‌وروپا جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كرده‌وه‌، رۆژێكى زۆر نوێیه‌ بۆ عێراق و یه‌كێتى ئه‌وروپا، بۆته‌ ئه‌ندام له‌ بانكى ئه‌وروپا بۆ دووباره‌ ئاوه‌ندانكردنه‌وه‌ و په‌ره‌پێدان، ئه‌وه‌ش واته‌ عێراق ده‌توانێت له‌سه‌ر ئاستى سیاسى له‌پێناو په‌ره‌پێدانى ئابوورى خۆى به‌سێوه‌یه‌كى فراوانتر داواى هه‌واكارى به‌ده‌ستهێنانى پاڵشتى بكات، به‌تایبه‌ت له‌ كه‌رتى تایبه‌ت.
تۆماس ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، بانكى ئه‌وروپاش ده‌توانات بۆ ئاوه‌دانى و په‌ره‌پێدان ئاڵوگۆرٍى ئه‌زموون له‌ بواره‌كانى ژێرخان و وزه‌ى خۆ و پڕۆژه‌ى گۆرانى كه‌ش و هه‌واو ئابوورى ئه‌لیكترۆلى له‌گه‌لأ عێراق بكات. 
به‌گوێره‌ى قسه‌كانى ئه‌و به‌رپرسه‌ ئه‌وروپییه‌ ئه‌و هه‌نگاوه‌ى به‌غدا و یه‌كێتى ئه‌وروپا سوودى بۆ پرٍۆژه‌ى رێگه‌ى گه‌شه‌پێدانیش ده‌بێت، كه‌ له‌لایه‌ن محه‌مه‌د شیاع سوودانى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراقیش سه‌رپه‌رشتى ده‌كرێت.

بانکى ئەوروپى بۆ بونیاتنانەوە و بوژاندنەوە لە ساڵى 1991 دامەزراوە، بانکێکى بایه‌خ به‌ چه‌ندین بوارى تایبەته‌ بە بوژاندنەوەە، لە رێگەى وەبەرهێنانەوە کار لەسەر بونیاتنانى ئابووری بازاڕ دەکات.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین