په‌رله‌مانتاران داواى كۆبوونه‌وه‌ى نائاسایى په‌رله‌مانى عێراق ده‌كه‌ن عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌ نێت

فه‌رمانگه‌ى راگه‌یاندنى په‌رله‌مانى عێراق رایگه‌یاند، (50) په‌رله‌مانتار داوایه‌كیان ئاراسته‌ى ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان كردووه‌، بۆ ئه‌وه‌ى په‌رله‌مانى عێراق سبه‌ى كۆبوونه‌ى نائاسایى ئه‌نجام بدات.

ئه‌مرۆ هه‌ینى (17/ تشرینى /2023) ماڵپه‌ڕى (شه‌فه‌ق نیوز) بڵاوى كرده‌وه‌، فه‌رمانگه‌ى راگه‌یاندنى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان ئاشكراى كرد، به‌ پشتبه‌ستن به‌ مادده‌ى (58) له‌ ده‌ستوورى عێراق كه‌ ده‌ڵێت، یه‌كه‌م: سه‌رۆك كۆمار، یاخود سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران،یاخود سه‌رۆكى په‌رله‌مان، یا (50) ئه‌ندامى په‌رله‌مان ده‌توانن داوا بكه‌ن په‌رله‌مان كۆبوونه‌وه‌ى نا ئاسایى ئه‌نجام بدات.

سروه‌ محه‌مه‌د په‌رله‌ماتتار له‌ فراكسیۆنى یه‌كێتى رایگه‌یاند، دانیشتنه‌كان به‌ سه‌رۆكایه‌تى جێگرى یه‌كه‌م و دووه‌مى سه‌رۆكى په‌رله‌مان به‌رده‌وام ده‌بێت.

له‌ به‌شێكى دیكه‌ى قسه‌كانى ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ ئاماژه‌ى به‌وه‌ كرد، له‌دواى بڕیارى لادانى محه‌مه‌د حه‌لبووسى، سه‌رۆكى په‌رله‌مان لایه‌ن دادگاى فیدراڵیه‌وه‌، زیاتر له‌ (50) واژۆ كۆكرایته‌وه‌، بۆ دانیشتنى تایبه‌ت، ئه‌وه‌ش بۆ خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌مى هه‌مواركردنه‌وه‌ى یاساى كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ راشیگه‌یاند، پشووى یاسایى په‌رله‌مان ده‌رفه‌ت له‌به‌رده‌م پارت و فراكسۆنه‌ سوننییه‌كان ده‌ره‌خسێنێت، تاوه‌كوو له‌سه‌ر كاندێك بۆ جێگرتنه‌وه‌ى سه‌رۆكى په‌رله‌مان رێككه‌ون.

دواى لادانى سه‌رۆكى په‌رله‌مان هاوپه‌یمانى حه‌سم هه‌ریه‌ك له‌ ته‌ڵال زوبێعى و محه‌مود مه‌شهه‌دانى و سالم عیساوى بۆ جێگرتنه‌وه‌ى محه‌مه‌د حه‌لبووسى دیارى كردووه‌.

له‌ هه‌فته‌ى رابردوو دادگاى باڵاى فیدراڵى محه‌مه‌د حه‌لبووسى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى له‌ پۆسته‌كه‌ى دوورخسته‌وه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین