ئاسایشی ھەولێر: ئەو ئافرەتی لە شوقەکانی ئیسکان کەوتەخوارەوە نەمردووە هەواڵ

نوچەنێت:

دوای بڵاوبوونەوەی کەوتنەخوارەوەی کچێک لە شوقەکانی ئیسکانی شاری ھەولێر، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایشی ھەولێر ڕایگەیاند، ئەو کچە نەمردووە، بەڵام دۆخی تەندروستی باش نییە.

بەیانی ڕۆژی شەممە (18/تشرینی دووەم/2023) دوای ئەوەی لە چەند ماڵپەڕ و پەیجێک ھەواڵی خستنەخوارەوەی کچێک لەلایەن دوو کوڕەوە لە یەکێک لە شوقەکانی ئیسکان، کە ھەدوو کوڕەکە لەتۆڕی کۆمەڵایەتی تیکتۆک ناسراون، ئاسایشی ھەولێر لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، تۆمەتباران دەستگیرکراون.

ھاوکات لە ڕاگەیێندراوەی ئاسایشی ھەولێردا ھاتووە، "لەڕۆژی ھەینی لەکاتژمێر (٧)ـی سەر لەبەیانی لە شوقەکانی ئسکانی شاری ھەولێر (ئافرەتێک) لە شوقەکان کەوتۆتە خوارەوە، باری تەندروستی ناجیگیرە، لەسەر ئەم رووداوە دوو تۆمەتبار دەستگیر کراون و لێکۆڵینەوە لەگەلیان بەردەوامە زانیاری زیاتر بڵاو دەکەینەوە."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین