ئێران: نزیکەی نیو ملیۆن هاووڵاتی ئەفغانی گەڕێندراونەتەوە وڵاتەکەیان ئێران

نوچەنێت:

بەرپرسی رێکخراوی نەتەوەیی کۆچی ئێران رایدەگەیەنێت، لە ناوەڕاستی وەزرزی هاوینەوەی 450 هەزار ئەفغانی بێ ناسنامە و بەڵگەنامەی یاسایی لە ئێرانەوە خۆبەخشانە گەڕاونەتەوە وڵاتەکەیان.

رۆژی یەکشەممە (19/ تەشرینی دووەم/ 2023) هەمشەهری ئۆنلاین لە هەواڵێکدا بڵاویکردەوە، بەرپرسی بەڕێوەبردنی هاوڵاتیانی بیانی بێ مۆڵەت لە رێکخراوی نیشتمانی کۆچبەری رایگەیاند: لە ناوەڕاستی هاوینی ئەمساڵەوە کاری گەڕانەوەی هاوڵاتییانی بیانی بێ مۆڵەت دەستی پێکردووە و تا ئێستاش 450 هەزار کەسانی بێ ناسنامە و بەڵگەنامەی یاسایی لە ئێرانەوە خۆبەخشانە گەڕاونەتەوە وڵاتەکەیان.

بەگوێرەی راپۆرتەکە، "جەواد خانی" دەڵێت، ئەو کەسانەی گەڕاونەتەوە ئەفغانستان بە شێوەیەکی نایاسایی هاتوونەتە ناو ئێرانەوە و لە لێکۆڵینەوەیەکدا لەسەر ئاستی هەشت پارێزگا کە زۆرترین ژمارەی کۆچبەریان تێدایە، کاری گەڕاندنەوەی ئەوانیش دەستی پێکرد و پێشبینیش دەکرێت، کە نزیکەی چوار ملیۆن هاوڵاتی بیانی رێگەپێدراو هەبێت.

خانی ئاماژە بەوەدەکات، تا ئێستا یەک ملیۆن ناسنامەی زیرەک بۆ هاوڵاتیانی بیانی دەرچووە، کارەکان لە نێوان پارێزگاکان دابەش کراوە و رێکخستنی ئەو هاوڵاتییە بیانیانە بە خێرایی جێبەجێ دەکرێت.

خانی ئەوەشی خستەڕوو، کە زۆربەی کۆچبەران لە ئێران خەڵکی ئەفغانستانن، کاری رێکخستنی ئەو خەڵکە بە بەڵگەنامە و بێ بەڵگەنامە دەستی پێکردووە و بەم زووانە بە دەرکردنی ناسنامەی زیرەک و کۆدیان بۆ دەکرێت.

سەرچاوە: هەمشەهری ئۆنلاین

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین