وەزیری بەرگریی کەنەدا: سزادانی سوپای پاسداران زیاتر دەکەین ئێران

نوچەنێت:

وەزیری بەرگریی کەنەدا راگەیاند، کە وڵاتەکەی تاوتوێی سزای زیاتری سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی دەکات.

رۆژی شەممە (18/ تەشرینی دووەم/ 2023) ئێران ئینتەرناشناڵ لە راپۆرتێکدا بڵاویکردەوە، لە کاتێکدا لێکۆڵینەوەکان لە هەڕەشەکانی کۆماری ئیسلامی یەکێک لە بڕگە سەرەکییەکانی کۆبوونەوەی ئەمنی شاری هلیفکس و لە کەنەدا بەڕێوەدەچێت و سێ رۆژ دەخایەنێت. بیل بلر، وەزیری بەرگری کەنەدا دەڵێت، وڵاتەکەی تاوتوێی سزای زیاتری سەر سوپای پاسداران دەکات.

وەزیری بەرگری کەنەدا لەم دیدارەدا رایگەیاند: ئێمە بە جددی بیر لەوە دەکەینەوە جێبەجێکردنی سزای زیاتر لەسەر سوپای پاسدارانین، بەڵام باسی ناوەڕۆکەکەی ناکەم. مەبەست لەم گەمارۆیانە، دروستکردنی سنووردارکردنە بۆ ئەوەی کۆماری ئیسلامی نەتوانێت تیرۆر هەناردە بکات و لە ئاستی جیهانیدا پشتیوانی لێبکات.

بلر دەشڵێت، حکومەتی کەنەدا لەوەگەیشتووە، کە چالاکییەکانی سوپای پاسداران چەندەجێگەی نیگەرانین. دەزانین پێویستە کاری زیاتر لەم بارەیەوە بکەین و ئەم کارانەش بەردەوامە.

کۆنفرانسی ئاسایشی هلیفکس ماوەی 15 ساڵە بەڕێوەدەچێت و بە ئامانجی چارەسەرکردنی کێشەکانی ئاسایشی جیهان بە شێوەیەکی ساڵانە بەڕێوەدەچێت.

ئەمساڵ لە کۆبوونەوەی سێ رۆژەی هلیفکس، نزیکەی 300 بەرپرس، پسپۆڕ و رۆژنامەنووس بەشدارن. لەم دانیشتنەدا چەندین پانێڵ بە تایبەتی باس لە پرسی هەڕەشەکانی کۆماری ئیسلامی دەکەن. بە گوتەی بەڕێوەبەرانی ئەم کۆبوونەوەیە، ئێران، چین، کۆریای باکور و رووسیا، لەم کۆبوونەوەیە دەخرێنە بەرباس.

سەرچاوە: ئێران ئینتەرناشناڵ

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین