تەقە لە نووسینگەى شاخەوان عەبدوڵڵا دەکرێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت:

نووسینگەى جێگرى سەرۆکى پەرلەمانى عێراق ڕایگەیاند، بەرەبەیانى ئەمڕۆ تەقە نووسینگەکەیان کراوە، بەڵام ئاماژە بەهیچ زیانێک ناکات.

بەیانى ڕۆژى دووشەممە (20/تشرینى دووەم/2023) نووسنگه‌ی د. شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق راگه‌یاندراوێكی بۆ ڕای گشتی بڵاوكرده‌وه‌ و تێیدا هاتووە، "بەیانى ئەمڕۆ لە کردەوەیەکی ترسنۆکانە تەقە لە نوسینگەی کەرکوکمان کراو دەست بەجێ لەلایەن پاسەوانەکانەوە وەڵام درایەوە و ئۆتۆمبیلەکە کە لەجۆری تویتا کامریە پێکێنرا و بەڵام توانی هەڵبیت."

هاوکات نووسینگەى جێگرى سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان دووپاتى دەکاتەوە، "وێرای داواکردنمان لەدەزگا ئەمنییەکان بۆ دۆزینەوەی ئەنجامدەرانی ئەم کردەوەیە خەڵکی بەشەرەفی کەرکوک دڵنیا دەکەینەوە ئەم هیرشەش هاوشیوەی هێرشەکانی پێشوو لەخزمەت کردنی سەرجەم پێکهاتەکانی کەرکوک رامان ناگریت."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین