ئێران داوای رۆڵگێڕانی زیاتر لە رووسیا دەکات ئێران

نوچەنێت:

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە پەیوەندی لەگەڵ شەڕی غەززە، داوا لە رووسیا دەکات، لە ناوچەکەدا رۆڵێکی زیاتر بگێڕێت.

ڕۆژی دووشەممە (20/ تەشرینی دووەم/ 2023) ماڵپەڕی فەرمی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئێران بڵاویکردەوە، ئێوارەی رۆژی یەکشەممە (دوێنێ)، حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان و سێرگئی لاڤرۆڤ، وەزیرانی دەرەوەی ئێران و رووسیا، سەبارەت بە "پێشهاتەکانی کەرتی غەززە و کەرتی رۆژاوا"ی غەززەیان تاوتوێ و بیروڕایان ئاڵوگۆڕ کردووە.

بەگوێرەی هەواڵەکە، لەم پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا، ئەمیرعەبدوڵڵاهیان، ئیسرائیلی بە "هێرشی بەردەوام دژی خەڵکی سڤیل" لە غەززە تۆمەتبار کردووە و رایگەیاندووە، کە ئەمریکا لە لایەکەوە پێداگری لەسەر "وەستاندنی شەڕ" دەکات، بەڵام لە لایەکی دیکەوە "لە کردەوەدا بە توندتر کردن و مەودای ئەم شەڕە" پەرە دەدات. 

وەزیری دەرەوەی ئێران "پێشگرتن بە کۆچی زۆره ملێی دانیشتووانی غه ززه و کەرتی رۆژاوای" به گرنگ دەزانێ و پێداگری له سەر پێویستیی رۆڵی چالاکتری رووسیا، بۆ گەیشتن به ئاشتی و ئاسایش له ناوچەکەدا کردەوە.

بەگوێرەی ماڵپەڕی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، لاڤرۆڤ لەم پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا، "نائومێدی خۆی دەربڕیوە" بەرامبەر بە بەردەوامی دژایەتی ئیسرائیل بۆ "راگرتنی هێرشەکان" بۆ سەر غەززە و هەروەها جەختی لە بەردەوامی دانوستانەکان بۆ وەستاندنی شەڕەکە و ئازادکردنی بارمتەکان کردۆتەوە.

سەرچاوە: ماڵپەڕی وەزارەتی دەرەوەی ئێران

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین