ئاوات جەناب نووری: پرۆسەی ھەژماری من لەسلێمانی و دھۆک دەست پێدەکات کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

وەزیری دارایی و ئابووریی ھەرێمی کوردستان ڕایدەگەیێنێت، "تا کۆتایی ئەم مانگە پرۆسەی ھەژماری من لەسنوری پارێزگای ھەولێر کۆتایی دێت و مانگی داھاتوو پرۆژەکە لە شاری سلێمانی و دھۆک دەست پێ دەکات."

ڕۆژی چوارشەممە (22/تشرینی دووەم/2023) ئاوات جەناب، وەزیری دارایی و ئابووریی ھەرێمی کوردستان، لەکاتی بەسەرکردنەوەی تیمەکانی پرۆژەی ھەژماری من لە کۆیە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "تا کۆتایی ئەم مانگە پرۆسەی ھەژماری من لەسنوری پارێزگای ھەولێر کۆتایی دێت و مانگی داھاتوو پرۆژەکە لە شاری سلێمانی و دھۆک دەست پێ دەکات، تا ئێستا نزیکەی (١٦٥) ھەزار فەرمانبەر ھەژماری بانکیان بۆ کراوەتەوەو تا سەرەتای مانگی داھاتوو سەرجەم فەرمانبەرانی سنووری ھەولێر دەبنە خاوەن ھەژماری من."

سەبارەت بە دانانی ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارە، وەزیری دارایی گوتیشی، "لەسەرەتای ساڵی داھاتوو دەست دەکرێت بەدانانی ئامێری پارە ڕاکێشان (ATM) لە شوێنە گشتی و بازرگانیەکان و فەرمانبەران و مووچەخۆرانیش دەتوانن سودمەند ببن لەچەندین خزمەتگوزاری بانکی جۆراو جۆر."

ئەوەشی خستەڕوو، کە پڕۆژەی ھەژماری من کێشەی موچە چارەسەر دەکات و رۆتیناتەکانی پێشو نامێنێت لەگەڵ ئەوەشدا کێشەی سیولەش چارەسەر دەکات، موچەخۆران دەتوانن سود لە قەرزی بانکی وەربگرن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین