سەرۆک بارزانی پێشوازی لە وەزیری پێشووی کشتوکاڵی تورکیا دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆک بارزانی لەگەڵ وەزیری پێشووی کشتوکاڵی تورکیا کۆبووەوە. بەپێی ڕاگەیێندراوی بارەگای بارزانی ھەردوولا جەخت لە برەودان بە پەیوەندییەکانی ھەولێر و ئەنقەرە دەکەنەوە.

ڕۆژی چوارشەممە (22/تشرینی دووەم/2023) لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە مەھدی ئاکەر وەزیری پێشووی کشتوکاڵی تورکیا کرد.

بارەگای بارزانی لە ڕاگەیێندراوێکدا ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی سەرۆک بارزانی و مەھدی ئاکەر دەخاتەڕوو و دەڵێت، لە کۆبوونەوەکەدا، "بارودۆخی گشتیی ناوچەکە و پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و تورکیا تاوتوێ کرا."

ھاوکات لەبەشێکی دیکەی ڕاگەیێندراوەکەی بارەگای بارزانی دا ھاتووە، ھەر لەو کۆبوونەوەەیدا، "جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندی و دۆستایەتیی نێوان ھەردوولا کرایەوە."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین