وەزيرى دەرەوەى عێراق هۆشدارى دەداتە ئەمەريكا عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

د.فوئاد حوسێن، وەزيرى دەرەوەى عێراق هۆشدارى دەداتە ئالينا رۆمانوسكى، باڵيۆزى ئەمەريكا لە بەغدا و هێرشى سەر گرووپە چەكدارە شيعەكان بە پێشلێكردنى سەروەرى وڵاتەكەى ناودەبات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (23/تشرینى دووەم/ 2023) ماڵپەڕى (واع) بڵاوى كردەوە، وەزارەتى دەرەوەى عێراق راگەیێندراوێكى رایگەیاند، فوئاد حوسێن پێشوازى لە باڵیۆزى ئەمەریكا لە بەغدا كردووە، لەو دیدارەدا هۆشدارى داوەتەوە باڵیۆزى ئەمەریكا، كە هێرشكردنە سەر گرووپە شیعەكانى عێراق پێشلێكردنى سەروەرییەكانى وڵاتەكەمانە.

وەزیرى دەرەوەى عێراق رووداوەكانى دوو رۆژى رابردووى رەتكردۆتەوە بە ئاڵۆزبوونێكى مەترسیدار و پێشێلكردنى سەروەرییەكانى خاكى وڵاتەكەى ناوى بردووە.

هەر لەو دیدارەدا فوئاد حوسێن ئاماژەى بەوەكردووە، بەگوێرەى دەستوور و یاساى حكومەت ئێمە بابەندین بە پاراستن و پارێزگارى لە سەروەرى خاكى عێراق.

فوئاد حوسێن جەختى لەسەر سەركۆنەى هێرشەكەى بەربەیانى دوێنى ناوچەى جورف نەسر كردۆتەوە، كە بەبێ ئاگادارى حكومەتى عێراق ئەنجام دراوە، ئەوەشى بە پێشلێكردنى ئاشكراى خاكى عێراق ناوبردووە، كە بەگوێرەى دەستوورى عێراق و یاساى نێودەوڵەتى پێشێلكارییە.

بەرەبەیانى دوێنێ، سوپاى ئەمەریكا لە عێراق رایگەیاند، لەبەرانبەر هێرشەكانى ماوەى رابردوو، لە ناوچەى جورف نەسر، هێرشیان كردۆتە سەر گرووپە چەكدارە شیعەكانى نزیك لە ئێران.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین