سەرۆک نێچیرڤان بارزانى: لێبڕاوانه به‌رامبه‌ر به‌هه‌ر جۆره توندوتیژییه‌ك دژى ژنان ده‌وه‌ستینه‌وه
نوچەنێت:
ڕۆژى شەممە (25/تشرینى دووەم/2023) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، "له‌م یاده‌دا پابه‌ندیمان دووپات ده‌كه‌ینه‌وه كه به ئیراده‌یه‌كى پته‌و و به جددى به‌ره‌نگارى هه‌موو توندوتیژى و پێشێلكارى و ده‌ستدرێژییه‌ك به‌رامبه‌ر به ئافره‌تان و مافه‌كانیان ده‌بینه‌وه."
دەقى یەیامەکەى په‌یامى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى له‌ڕۆژى جیهانیى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندوتیژى دژى ئافره‌تان:
ئه‌مڕۆ 25ى نۆڤه‌مبه‌ر له ڕۆژى جیهانیى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندوتیژى دژى ئافره‌تاندا، هه‌موو پشتگیرییه‌ك بۆ كه‌مپه‌ینى 16 ڕۆژه‌ى كار و چالاكییه‌كانى بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان دووپات ده‌كه‌ینه‌وه. لێبڕاوانه به‌رامبه‌ر به هه‌ر جۆره توندوتیژییه‌ك دژى كچان و ژنان و هه‌راسانكردنیان له هه‌ر كوێ و به هه‌ر پاساوێك بێت، ده‌وه‌ستینه‌وه.
له‌م ڕۆژه‌دا یادی هه‌موو ئەو ئافرەتانە دەکەینەوە کە سته‌میان لێكرا و لەبەر ڕەگەز و جیاوازییان، ژیانیان لێ سەندرایەوە. هیچ شتێک دادی ئازارى گەورەی خێزان و دایکوباوکانى ئه‌و قوربانییانه نادات. تاكه دڵنه‌وایى بۆ ئه‌وان ته‌نیا ئه‌وه‌یه هه‌موومان پێكه‌وه كار بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى دادوه‌رى بۆ قوربانییان جێبه‌جێ بكرێت. هه‌روه‌ها به پێزانینه‌وه له ڕۆڵى خانمانى چالاكوان و مامۆستایانى ئایینى و هه‌موو ئه‌وانه ده‌ڕوانین كه به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت، بۆ باشتركردنى دۆخى ئافره‌تان كار ده‌كه‌ن.
له‌م یاده‌دا پابه‌ندیمان دووپات ده‌كه‌ینه‌وه كه به ئیراده‌یه‌كى پته‌و و به جددى به‌ره‌نگارى هه‌موو توندوتیژى و پێشێلكارى و ده‌ستدرێژییه‌ك به‌رامبه‌ر به ئافره‌تان و مافه‌كانیان ده‌بینه‌وه. له هه‌ماهه‌نگى و كارى هاوبه‌شمان له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له هه‌رێمى كوردستان و له‌سه‌ر ئاستى عێراق و نێوده‌وڵه‌تیش به‌رده‌وام ده‌بین. هه‌رگیز له كار و هه‌وڵدان بۆ بنیاتنانى كۆمه‌ڵگه‌یه‌كى ئازاد و دادپه‌روه‌ر و یه‌كسان كۆڵ ناده‌ین.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2023/11/25
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment