پارێزگارى نەينەوا دەستى لە كاركێشايەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

نەجم جبوورى پارێزگارى نەينەوا، نامەى دەستلەكارێشانەوەى ئاراستەى محەمەد شياع سوودانى دەكردوە، لە بەشێكى ئەو نامەيە هاتووە، وەك پابەنديم بە دەستوور دەستلەكاركێشانەوەم لە پۆستى پارێزگارى نەينەوا پێشكەش دەكەم و داوا لە بەرێزتان دەكەم قبووڵى بفەرموون.

ئەمڕۆ يەكشەممە (26/تشرينى دووەم/ 2023) ماڵپەڕى (شەفەق نيوز) نامەى دەستلەكاركێشانەوەى پارێزگارى نەينەواى بڵتوى كردەوە، سەبارەت بە هۆكارى دەست لەكاركێشانەوە، لە بە شێكى ئەو نامەيە هاتووە لەبەر تەواونەكردنى رێكارە تاييەتييەكان لە ياساى دەستەى باڵاى نيشتيمانى بۆ ليپرسينەوە و دادپەروەرى، بەهۆى دەنگ لەسەرنەدانى لە پەرلەمانى عێراق بە ژمارە (23583)ى ساڵى (2023) نامەى دەستلەكاركێشانەوەتان پێشكەش دەكەم.

جبوورى لە بەشێكى ديكەى نامەكەى سوپاسى سەرۆك وەزيرانى عێراق دەكات، كە رۆڵى گرنگى لە سەقامگيرى بەردەوامى ئاوەدانكردنەوەى پارێزگارى نەينەوا هەبووە، پاشان داواشى لێ دەكات، كە سێكى گونجاو بۆ ئەو پۆستە ديارى بكات.

سەبارەت بە وەڵامى دەستلەكاركێشانەوەكەى بەگوێرەى چەند سەرچاوەيەك، سەرۆك وەزيرانى عێراق نامەى دەستلەكاركێشانەوەكەى پەسندكردووە، لە شوێنى پارێزگارى پێشوو، عەبدولقادر دەخيلى راسپاردوو، تاوەكوو كاتى هەڵبژاردنى شارەوانييەكان ئەو پۆستە بەرێوەببات.

لە نەجم جبوورى لە (20/5/2020) وەك پارێزگارى نەينەوا دەست بەكار بووە، ئەمڕۆ دەستى لە پۆستى پارێزگار كێشايەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین