سەرۆکی نوسینگەی خامنەیی: پرسی حیجاب بە دوو زنجیرە دراما چارەسەر دەکرێت
نوچەنێت:
سەرۆکی نووسینگەی رێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران دەڵێت، پرسی حیجاب بە دروستکردنی دوو زنجیرەی تەلەفزیۆنی چارەسەر دەکرێت، بەڵام کەس بوێری ئەوەی نییە.
لە رۆژی یەکشەممە (26/ تەشرینی دووەم/ 2023) ئێران ئینتەرناشناڵ لە هەواڵێکدا بڵاویکردەوە، عەلیڕەزا پەناهیان، سەرۆکی نووسینگەی عەلی خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامی، وێڕای ئەوەی کە "ناکۆکی لەسەر حیجاب شتێکی کەم بەهایە" هەروەها ڕایگەیاند، پرسی حیجاب بە دروستکردنی دوو زنجیرە، یەکێکیان لە ئێران بەرهەم بهێنرێت و ئەوی دیکەیان لە دەرەوەی وڵات چارەسەر دەکرێت.
سەرۆکی نووسینگەی خامنەیی ئاماژە بەوە دەکات، کە پرسی حیجاب خۆراکی زنجیرە درامایە، بەڵام هیچ کەسێک لە کۆماری ئیسلامی، بوێری دروستکردنی ئەم زنجیرە درامایەی نییە.
شایانی باسە، لە پێش شۆڕشی ژینا (ژن، ژیان، ئازادی)ش پرسی حیجاب یەکێکە لە پرسە پڕ کێشەکان و ناکۆکی سیاسی، ئەمنی، کۆمەڵایەتی و ئابووری زۆری لێکەوتووەتەوە لە دوای ئەو شۆڕشە کۆمەڵایەتییە، گشتگیر بووە و تەنانەت لە پەرلەمانی ئەو وڵاتەش کێشەکەیان پێ یەکلا نەبۆتەوە.
سەرچاوە: ئێران ئینتەرناشناڵ

0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment