سەرۆك وەزیرانی عێراق داواى هاوكارى له دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەكان دەكات
نوچه نێت
ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه (26/تشرینى دووه‌م/ 2023) ماڵپه‌رى (واع) بڵاوى كرده‌وه، فەرمانگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژه به‌وه ده‌كات، سه‌رۆك وەزیرانى لە كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ كەریم ئەحمەد خان، داواكاری گشتی دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەكان و شاندی یاوەری گفتوگۆیان له‌سه‌ر میكانزمه‌كانى هه‌ماهه‌نگى نێوان حكومه‌تى عێراق و دادگاى تاوانه‌كانى نێوده‌وڵه‌تى بۆ لێپرسینه‌وه له ئه‌ندامانى گرووپى تیرۆرستى داعش كرد، كه تتاوانیان له عێراق كردووه.
هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق جه‌ختى له‌سه‌ر پاڵپشتى عێراق بۆ دادگایى و لێپرسینه‌وه‌ى گرووپه تیرۆرستییه‌كان كردووه، كه بوونه هۆى رژانى خوێنى عێراقییه‌كان و تاوانى كۆمه‌ڵكوژى و دڕه‌ندانه‌یان به‌رانبه‌ر هاووڵاتیانى سڤیل ئه‌نجام داوه، عێراق له‌بیرى جیهان به‌ره‌نگارى تیرۆر بۆوه، توانى شكستى پی بهێنێت، بۆ ئه‌وه‌ش قوربانى زۆرى داوه.
سوودانى داواشى له دادگاى تاوانه‌كان كرد، هاوكارى عێراق بكه‌ن له دیاریكردنى پاڵپشتانى عێراق له تیرۆر، چ ئه‌وانه‌ى له وڵاته‌كانن، یاخود ئه‌وانه‌ى له دامه‌زراوه‌كانن، ئه‌وه‌ش له پێناو دادگاییكردنیانه له دادگاكانى عێراق.
له به‌رانبه‌ردا كه‌ریم خان جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، دادگاى تاوانه‌كان سووره له‌سه‌ر ده‌سگتیكردن و لێپرسینه‌وه‌ى رێكخراوه تیرۆرستییه‌كان له عێراق و دابینكردنى داپه‌روه‌رى بۆ قوربانییان، عێراق به‌هۆى یه‌كگرتووى رۆڵى سه‌ره‌كى له شكستپێهێنانى داعش هه‌بوو.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment