وێنەى دەریاچەى وان نزیکە ببێتە جوانتر وێنەى ناسا کوردستانی

نوچەنێت:

لە پێشبرکێیەکى فۆتۆگرافى ئاژانسى ناساى ئەمەریکا وێنەى دەریاچەکى وان توانیویەتى لە نێوان (32) وێنە بگاتە قۆناغى کۆتایی لەو پێشبڕکەى ناسادا.

دواى ئەوەى ناسا پێشبڕکێیەکى فۆتۆگرافى ڕێکخست بۆ (32) وێنە، کە پێشبڕکێکە لەڕێگەی دەنگدانی ئۆنلاینەوە بەڕێوەدچەێ ناسا لە پەیجی فەرمیی خۆی چوار وێنەى بڵاوکردەوە کە گەیشتوونەتە چوارگۆشەی زێڕین؛ دەریاچەی وانى باکوورکى کوردستان یەکێکە لەو وێنانە.

هەروەها ناسا لەسەر دواین ڕێژەى دەنگدان لەسەر چوار وێنەکەى چوارگۆشەى زێرینى پێشبرکێکە ئاماژەى بەوەکردووە دەریاچەی وان بە  رێژەی (94%)ی دەنگەکانی بەدەستهێناوە بەسەر وێنەی (پەڵە هەورەکانی کاستێلانووس لە ئاسمانی بەهاما)دا سەرکەوێت و بگاتە قۆناغی کۆتایی.

پارێزگاکانی وان و بەدلیس  و خەڵکى باکووری کوردستان، داوا دەکەن دەنگ بە وێنەى دەریاچەى وان بدەن، وە وێنەى ئەو دەریاچەیە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبکەنەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین