ئاگربەستەکەی سوپای ئیسرائیل و بزووتنەوەی حەماس تا کەی بەردەوام دەبێت؟ وەرگێڕان

تایبەت بە نوچەنێت: سنوور یاسین

جەنگی نێوان ئیسرائیل و غەزە

قوربانییەکانی شەڕ و ناکۆکی نێوان وڵاتاندا زۆربەی کات هاووڵاتییانی سڤیل پشکی سەرەکیان بەردەکەوێت، لە دوای ئەوانیش ئابووری، سیستەم، و کەرتەکانی تری زیانییان بەردەکەوێت کە ئاسان نییە بتواندرێت بە خێرایی وەک خۆیان لێبێتەوە یان هیچ نەبێت کارییان بۆ بکرێت لە ڕووی نۆژەنکردنەوە یان دووبارە بوونیادنانەوەیان. بەرەبەیانی (7) ی ئۆکتۆبەری (2023) بە چوونە ناو ئیسرائیل، هاوێشتنی مووشەک، بەدیل گرتنی چەندین هاووڵاتی ئیسرائیلی و بیانی لە لایەن بزووتنەوەی حەماسەوە، جەنگی نێوان ئیسرائیل و غەزە دەستی پێکرد و لە ماوەی زیاتر لە شەش هەفتەی جەنگەکەدا هەزاران هاووڵاتی فەڵەستینی کوژران و بریندار بوون کە ژمارەیەکی زۆر ژن و منداڵ لە نێویاندا بوونییان هەبوو. هاووڵاتییانی ئیسرائیلی و بیانیش لە ئیسرائیل کوژران و بریندار بوون. 

ڕاگەیاندنی ئاگربەست

دوای زیاتر لە شەش هەفتە لە بەردەوامی شەڕ، پێکدادان، وێرانکاری، بەدیل گرتن و زیندانی کردن لە لایەن ئیسرائیل و بزووتنەوەی حەماسەوە “بە نێوەندگیری قەتەر، میسڕ، هەوڵەکان و ئاگاداری ئەمریکا ڕۆژی (22) ی نۆڤەمبەری (2023) ئاگربەست لە نێوان سوپای ئیسرائیل و بزووتنەوەی حەماس ڕاگەیەندرا،”[1] "بە گوێرەی ڕێککەوتنی ئاگربەستەکە لە ماوەی چوار ڕۆژدا (150) زیندانی فەڵەستینی و (50) بارمتەی ئیسرائیلی ئازاد دەکرێن."[2] هەروەها ئیسرائیل ڕێگە دەدات یارمەتی مرۆیی بگەیەندرێتە ناو غەزە، بەڵام ئیسرائیل پشکنین بۆ بارهەڵگرەکان دەکات و لە ڕێگەی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە هاوکارییەکان دابەش دەکرێت. "گەیاندنی ئەو هاوکارییانەش لە ڕێگەی سنووری ڕەفەحەوە دەبێت کە تاکە خاڵی پەڕینەوەیە بۆ سینا و دانیشتوانی غەزە."[3] دواتریش چەندین هاوکاری مرۆیی گەیەندرانە غەزە لە ماوەی چوار ڕۆژی ڕێککەوتنی ئاگربەستەکەدا.

ڕۆژی هەینی (24.11.2023) ئاگربەستەکە چووە بواری جێبەجێکردنەوە، "لە ڕۆژی یەکەمی ئاگربەستەکەدا ئیسرائیل (39) ژن و منداڵی فەڵەستینی ئازاد کرد."[4] لە بەرانبەردا "حەماس (13) بارمتەی ئیسرائیلی و (11) بارمتەی بیانی ئازاد کرد."[5]  ڕۆژی سێیەمی ئاگربەستەکە "حەماس (17) بارمتەی ئازاد کرد، ئیسرائیلیش (39) زیندانی کە ژن و منداڵ بوون ئازاد کرد."[6]  بە گشتی "لە ماوەى سێ رۆژى ئاگربەستى مرۆیى بزووتنەوەى حەماس (40) هاووڵاتى ئیسرائیلى و (18) كەسى وڵاتانى دیكەى ئازاد كرد، لە بەرانبەردا حكومەتى ئیسرائیل (117) دیلى فەڵەستینى ئازاد كرد."[7] بێگومان ئەم ژمارەیەش بۆ ڕۆژی چوارەم گۆڕانکاری بەسەردا دێت.

ڕۆژی (26) ی نۆڤەمبەری (2023)  ماڵپەڕی کۆشکی سپی بڵاویکردووەتەوە "لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا لەگەڵ بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل پێشوازی لە ڕاگەیاندنی ئاگربەستی مرۆیی سوپای ئیسرائیل و بزووتنەوەی حەماس کردووە، و دۆخی غەزەیان تاوتوێکردووە."[8] لە دوایین پێشهاتدا سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند “ئامادەین ئاگربەست درێژ بکەینەوە لە بەرانبەر ئازادکردنی هەر (10) بارمتەیەک لە ڕۆژێکدا."[9] کۆتایی هاتنی ئاگربەستەکە دوای ئاگربەستمان بۆ ئاشکرا دەکات.

کۆتایی

ئاگربەستەکە لە ڕۆژی (27) ی نۆڤەمبەری (2023) کۆتایی دێت، داهاتوو ئەگەر و میکانیزمی درێژکردنەوەکەی ڕوون دەکاتەوە بۆمان ، بەڵام وێرانکارییەکان کۆتایی نایەت و ئاشکرایە کە چ بەسەر هاووڵاتییانی سڤیلی هەردوولا دا هاتووە، ژێرخانی ئابوورییان چی بەسەر هاتووە، چ بڕێکی دارایی تا ئێستا خەرج کراوە، و چەندین هەزار هاووڵاتی سڤیل بوونەتە قوربانی.


1- Wires.N. What can we expect from the four-day truce between Israel and Hamas in Gaza? France 24.2023, https://www.france24.com/en/middle-east/20231124-what-can-we-expect-from-the-four-day-truce-between-israel-and-hamas-in-gaza
2- Israel and Hamas agree deal for release of some hostages and four-day ceasefire. The Guardian.2023, https://www.theguardian.com/world/2023/nov/22/israel-hamas-war-hostages-freed-deal-ceasefire
3- Mohamed, H and Nidal Al- Mughrabi. Egypt moves to prevent exodus of Palestinians from besieged Gaza. Reuters.com.2023, https://www.reuters.com/world/middle-east/bombardments-hit-area-gaza-sinai-border-crossing-gaza-officials-2023-10-10/
4-  Tanyos,F, Kerry Breen, Tucker Reals, and Caitlin Yilek. 24 hostaged released as temporary cease-fire in Israel-Hamas war takes effect.cbs news.com. 2023, https://www.cbsnews.com/news/temporary-cease-fire-begins-israel-hamas-war/
5- Masoud, B and Janis Laizans. Hamas frees 24 hostages from Gaza on first day of truce.reuters. 2023, https://www.reuters.com/world/middle-east/israel-hamas-start-first-truce-gaza-war-2023-11-24/
6- Regencia, T, Lyndal Rowland, and Usaid Siddigui. Israel-Hamas war live: Israel says Hamas given option to extend truce. Al Jazeera.com.2023,https://www.aljazeera.com/news/liveblog/2023/11/27/israel-hamas-war-live- calls-to-extend-truce-grow-as-captives-released
7- هەواڵنێر. سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل مەرجی درێژکردنەوەی  ئاگربەستی ڕاگەیاند. نوچەنێت. ٢٠٢٣، https://www.nuche.net/post-14598.html
8- Readout of President Biden‌s Call with Prime Minister Benjamin Netanyahu of Israel. White house.gocv.2023, https://www.whitehouse.gov/briefing-room/statements-releases/2023/11/26/readout-of-president-bidens-call-with-prime-minister-benjamin-netanyahu-of-israel-2/
9- Netanyahu to Biden: We‌re open to extending truce, but after that, war will ‘continue full power‌, times of Israel. 2023, https://www.timesofisrael.com/liveblog_entry/netanyahu-to-biden-were-open-to-extending-truce-but-after-that-war-will-continue-full-power/
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین