جەمال کۆچەر: ئەرکی ئێمە کۆتایی هات ئیتر دەبێت پەرلەمانى كوردستان بۆ مووچه رۆڵی هەبێت
سیهام میران – تایبەت بە نوچەنێت
لە کاتێکدا بەرپرسانی هەرێمی کوردستان دووپات لەسەر لێبرینی مووچەی فەرمانبەران دەکەنەوە دەبێت هەڵوێستی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق چی بێت؟ چۆن چاودێریی ئەم بابەتە دەکەن؟ لە وەڵامی ئەم دوو پرسیارە ئەمرۆ دووشهممه 12ی نیسان، جەمال کۆچەر پەرلەمانتاری کورد و ئەندامی لیژنەی داریی پەرلەمانی عێراق بۆ نوچەنێت دووپاتی کردەوە، "ئەرکی ئەوان دیاریکردنی پشکی کورد بووە لە بودجەی گشتی عێراق، بۆیە ئێستا ئەرکیان تەواو بووە و بە ئەرکی خۆیان نازانن چاودێریی لێبرینی مووچە بکەن".
جەمال کۆچەر گووتی، "پەرلەمانی کوردستان دەبێت هەڵوێستی هەبێت نەوەك ئێمە، ئەوەی ئێمە هەوڵدانە پارەکە لە بەغداد بنێردرێت، مووچەخۆر لە هەرێمە و پەرلەمانی کوردستان نوێنەری ئەم خەڵکەیە و ئیتر دەبێت ئەوان هەڵوێستان هەبێت، لێرەدا رۆڵی ئێمە کۆتایی هات"
لە کۆتایی قسەکانی جەمال کۆچەر بۆ نوچەنێت گووتی، ''بەبڕوای من حکومەت دەتوانێت مووچە بدات، بەڵام ئیتر رەنگە بڕیاری خۆیان دابێت هەرچۆنێك بێت دەبڕن ئەوە بابەتێکی ترە دەکەوێتە سهر ئهوهى دەتوانن بدەن یاخود حەزناکەن بدەن، ئەگەریش مەبەستیان نەبێت بدەن ئەوە بابەتێکی ترە."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment