بارمتە ئيسرائيلييەكان باس لە مانەوەيان لە لاى حەماس دەكەن وەرگێڕان

نوچەنێت

وەرگێرانى: ئيسماعيل تەها

دواى زياتر لە مانگ و نيوێك لە مانەوەيان لەناو تونێلەكانى چەكدارانى بزووتنەوەى حەماس، رفێندراوە ئيسرائيلييەكان باس لە ژيانى ناو تونێلەكان دەكەن.

رۆژنامەى هارتسى ئيسرائيلى باس لەوە دەكات زۆربەى دەستگيركراوە ئيسرائيلييەكان لە تونێلەكان بوون، هەندێكيان پێش ئەوەى چەكدارانى حەماس بيانگوازنەوە بۆ شوێنەكانى ژێر دەسەڵاتى خۆيان لە خانوو و باڵەخانەكانى سەر زەوى بوون. 

لە ماوەى چوار رۆژى ئاگربەست بزووتنەوەى حەماس (69) ئيسرائيلى ئازاد كرد، دونێش دوو رۆژى ديكە ئاگربەست درێژكرايەوە، لەو ژمارەيە (51) كەس ئيسرائيلى بوون، زۆرينەيان دوو رەگەزنامەيان هەيە، هەروەها (17) كەسيان تايلندى و فليپينى بوون لە كاتى كاردرن لە كێڵگەكانى دانەوێڵەى ئيسرائيلى دەستگيركران.

رێككەوتنى ئاگربەست بە نێوەندگيرى قەتەر و بەشدارى ئەمەريكا و ميسر كراوە، بەگوێرەى ئەو رێككەوتنە بزوونتنەوەى حەماس (50) بارمتە ئازاد دەكات لە بەرانبەردا ئيسرائيل (150) كەس فەڵەستينى ئازاد دەكات، رێگەش دەدات هاوكارييە مرۆييەكان بگەنە كەرتى غەزە.

دونێش دوو رۆژى ديكە ئاگربەست درێژكرايەوە، لەبەرانبەردا (20) بارمتەى ئيسرائيلى ئازاد كردا، ئيسرائيليش (60) فەڵەستينى ئازاد كرد، رێگەش دەدرێت هاوكارى زياتر بگات بە كەرتى غەزە.

چۆنيەتى مامەڵە لەگەڵيان و بەربەستەكان

يەكێك لە ئازادكراوە ئاشكراى دەكات شوێنى نووستنەكەمان وەك پێويست نەبوو، بەتايبەت بۆ ئەوانەى بە تەمەن بوون، ناچاربوون لەسەر زەوى ياخود لەسەر كورسى بخەون، بە هەمان شێوە باس لە خواردنيان دەكەن خراپ بوو، دۆخێكى خەماوى زاڵ بوو بەسەر بارمتەكان.

سەبارەت بە چۆنييەتى مامەڵەشيان، ئەو ئازادكراوە جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە چەكدارانى حەماس مامەڵەى خراپيان لەگەڵ نەكردوون، ئەوانەشى كە بە درێژايى ئەو ماوەيە لەناو تونێلەكان بوون، دەڵێت، "دۆخەكە لە چەندين لايەنەوە قورس بوو، رووناكى نەبوو، لە هەفتەى رابردوو خواردن خەريك بە تەواوى نەمێنێت، لەگەڵ ئەوەشدا گوێيان لە دەنگى بۆمبەكان لەسەرەوەيان دەبوون، ئەوانەشى لە خانووە ئارامەكان دەستگيركرابوون، وەك دەڵێن، دۆخۆيان باشتربوو، بەڵام خواستى سەرەكيان ئەوە بوو تووشى بۆردوومان نەبن.

يەكێك لە كەسە نزيكەكانى دەربازبووەكان بە رۆژنامەى نيويۆرك تايمزى رايگەياندووە، ئەو كەسە لە ماوەى مانەوەى لەلاى چەكدارانى حەماس شەش بۆ هەشت كيلۆ كێشى دابەزيووە، جارى واهەبووە دوو كاتژمێر چاوەڕوانيان كردووە دەرگاى حەماميان لێ بكرێتەوە.

بەگوێرەى دەسەڵاتدارانى ئيسرائيلى لە حەوتى ئۆكتۆبەر چەكدارانى حەماس (239) كەس رفاند، هەروەها جگە لەوەش (1200) كوژراون، زۆرينەيان خەڵكى سڤيل بوون، لە بەرانبەردا ئيسرائيل هێرشى ئاسمانى و دەريايى و زەمينى كردە سەر كەرتى غەزە، پاشان هێرشى زەمينى كردە سەر غەزە، زياتر لە (14) هەزار كەس كوژرا، زۆربەيان خەڵكى سڤيل بوون.

بارمتەكان لە چاوەڕوانيندان

ئيلۆن ليڤى، گوتەبێژى حكومەتى ئيسرائيل رايگەياند، تا ئێستا (184) ئيسرائيلى لاى حەماس ماون، تەلئەبيب كار لەسەر ئازادكردنى زياترى بارمتەكان دەكات، هەموو هەوڵێكيش دەخەينەگەڕ بۆ ئازادكردنى بارمتە بيانييەكان، ئێوارەى دوێنێش حەماس (11) كەسى ديكەى ئازاد كرد.

سەرجەم بارمتەكان لاى حەماس نييە، محەمەد بن تەمين عەبدورەحمان ئاسانى، سەرۆك وەزيرانى قەتەر ئاشكراى كرد، زياتر لە (40) ئافرەت و منداڵ لاى  خەڵك و گرووپەكانى ديكەى غەزەن.

جيك سۆليڤان، راوێژكارى ئاسايشى نەتەوەيى ئەمەريكى جەختى لەسەر ئەوە كردەوە، هەندێك هەوڵ هەيە بۆ ئازادكردنى سەرجەم بارمتەكانى لاى حەماس.

لە لايەكى ديكەوە جۆ بايدن، سەرۆكى ئەمەريكا هيواى خواست ئاگربەستى كاتى لە نێوان حەماس و ئيسرائيل بەردەوام بێت، بەڵكوو بارمتەكان ئازاد بكرێن.

بەر لە ئازادكردنى ئيسرائلييەكان يەحيا سينوار، سەركردەى حەماس چاوى بە بارمتە ئيسرائيلييەكان كەوتووە و گفتوگۆى لەگەڵ كردوون، كەناڵى (12)ى ئيسرائيلى بڵاوى كردەوە، يەكێك لە بارمتەكان كە لە رۆژەكانى سەرەتا لە ناو تونێلەكان بووە، ئاماژەى بەوە كردووە لە رۆژەكانى سەرەتا كەسێكى ريشدار هاتە لامان، بە زمانى عيبريەكى پاراو قسەى لەگەڵ كردين، دواتر سينوار پێى گوتوون، من يەحيا سينوارم، ئێوە لە شوێنێكى ئارامترن، هيچ زيانێكتان پێ ناگات

سەرچاوە: حورە 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین