ئەمڕۆ مووچەى مامۆستایانى وانەبێژ دابەشدەکرێت کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

مووچەى وانەبێژانى مامۆستایانى وانەبێژى ئەمڕۆ دابەشدەکرێ. وا بڕیارە هەفتەى داهاتوو مووچەى وانەبێژانى چەند شارێکى دیکە دابەش بکرێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە (29/تشرینى دووەم/2023) مووچەى وانەبێژان دابەش دەکرێت  و بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی کۆیە ڕایگەیاند، "ئاگاداری مامۆستایانی وانەبێژی سنووری پەروەردەی کۆیە دەکەینەوە کە چوار شەممە کاژێر (9)ـى بەیانی سەردانی پەروەردەی کۆیە بکەن بە مەبەستی وەرگرتنی مووچەی مامۆستایانی وانەبێژ."

بەپێى زانیارییەکان لە هەفتەى داهاتوو، مووچەى مامۆستایانى وانەبێژانی تەواوی پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک دابەش دەکرێت، بەڵام دیار نییە کەی لە سلێمانی و هەڵەبجە دابەش دەکرێت، پارەکەکراوە بە چەک، بەڵام دیار نییە کەی مووچەکانیان دابەش دەکرێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین