سەرۆک بارزانی پێشوازی لە کونسوڵی گشتی فەرەنسا لە هەولێر دەکات کوردستانی

نوچه‌ نێت

سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە یان برێم کونسوڵی گشتی نوێی فەڕەنسا لە هەولێر کرد، لە دیدارێکدا گفتوگۆیان لەسەر چەند پرسێک کرد.

ئەمرۆ چوارشەممە (29/ تشرینى دووەم/ 2023) بارەگاى بارزانى راگەیێندراوێکى بڵاوى کردەوە، سەرۆک بارزانى بە بۆنەى  بەبۆنەی دەستبەکاربوونی وەک کونسوڵی گشتی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە بەڕێز یان برێم کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست.

هەر لە دیدارەدا تیشک خرایە سەر دۆستایەتی نێوان گەلی کوردستان و گەلی فەڕەنسا، هەروەها جەخت لە پەرەپێدان و بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا کرایەوە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین