کەمال محەمەد: وه‌ستانی هەناردەکردنى نه‌وتی کوردستان حه‌وت ملیار دۆلار زیانی به‌ عێڕاق گه‌یاندووه‌ کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

وەزیری سامانە سروشتیەکان سامانەسروشتییەکانى هەرێمى کوردستان باس لە زیانەکانى ڕگرتنى نەوتى کوردستان دەکات و دەڵێت، "راوه‌ستانی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان حه‌وت ملیار دۆلار زیانی به‌ عێڕاق گه‌یاندووه‌."

ڕۆژى پێنجشەممە (30/تشرینى دووەم/2023) كه‌مال محه‌مه‌د ساڵح، وه‌زیری سامانه‌ سروشتییه‌كان بەوەکالەت ڕایگەیاند، "ئه‌گه‌ر گرێبه‌سته‌كانی نه‌وت له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكان هه‌موار بكرێنه‌وه‌، ده‌بێت به‌ ڕه‌زامه‌ندی له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی نه‌وت بێت."

سەبارەت بەڕاگرتنى نەوتى کوردستان دەڵێت، "راوه‌ستانی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان حه‌وت ملیار دۆلار زیانی به‌ عێڕاق گه‌یاندووه‌، داواكه‌ی عێراق له‌ دادگای ناوبژیوانانی پاریس ره‌فتارێكی ناته‌ندروست و ناعه‌قڵانی بوو."

سەبارەت بە گرێبەستەکانى هەرێمى کوردستان، کەمال محەمەد دووپاتى دەکاتەوە، "گرێبه‌سته‌كانی هه‌رێمی كوردستان گرێبه‌ستی ده‌ستوورین و له‌ چوارچێوه‌ی عێراقی فیدرالی دایە و یاسای نه‌وت و غازی خۆی هه‌یه‌."

وه‌زیری سامانه‌ سروشتییه‌كان بەوەکالەت ئاماژە بەوە دەکات، "هیچ كێشه‌مان نییه‌ له‌ ڕێگه‌ی سۆمۆوه‌ نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان بفرۆشرێت."

لەبارەى گفتوگۆکانى نێوان هەولێر و بەغدا گووتیشى، "تێگه‌یشتنی باش هه‌یه‌ و شاندی هه‌رێم و به‌غدا له‌ گفتوگۆدان و هیوادارم بگه‌ینه‌ رێككه‌وتن و ده‌ست به‌ هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وت بكه‌ینه‌وه‌."

هاوكات گووتیشى، به‌ وه‌زیری نه‌وتی عێڕاقم وتووە نه‌وت به‌ چ نرخێك ده‌درێته‌ هاوڵاتیانی عێراق پێویستە به‌ هه‌مان نرخیشی بدرێته‌ هاوڵاتیانی كوردستان؛ كه‌ خۆی لیتری به‌ (150) دیناره‌ كه‌ چی بڕیارە بۆ ئێمه‌ بە (250) دیناره‌ بینێرن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین