وەزارەتى کارەبا روونکردەوەیەکى لەبارەى کوژانەوەى کارەباى سەرتاسەرى بڵاوکردەوە
نوچه نێت
وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان لەبارەی کوژانەوەی سەرتاسەریی کارەباوە روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، بەهۆی گرفتێکی تەکنیکییەوە، کوژانەوەی گشتی لە سیستمی کارەبای هەرێمی کوردستان روویدا.
ئەمڕۆ هەینى (یەک/کانوونى دووەم/2023) وەزارەتى کارەبا راگەیێندراوێکى بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە "تیمەكانی وەزارەتی كارەبا سەرقاڵی چارەسەرکردنی کێشەکە و گەڕانەوەی كارەبای گشتین و بەم زووانە کێشەی کوژانەوەی گشتی چارەسەر دەکرێت."
لە بەشێکى دیکەى راگەیێندراوەکەى وەزارەتى کارەبا هاتووە، "ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە، بەهۆی گرفتێكی تەكنیكییەوە، تەواوی یەكەكانی بەرهەمهێنانی كارەبای هەرێمی کوردستان كوژانەوە.
وەزارەتى کارەباى حکومەتى هەرێم جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، "تیمەکانی وەزارەتی كارەبا دەمودەست کێشەکەیان چارەسەر كرد، بەڵام کاژێر (1:00)ی شەو بۆ جاری دووەم كوژانەوەی گشتی روویدا و ئێستا تیمەكانی کارەبای هەرێم سەرقاڵی ئاساییكردنەوەی دۆخی سیستەمی كارەبای هەرێمی كوردستانن و بەم نزیكانە چارەسەر دەکرێت."

.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment