لیژنەیەک لەسەر کوژانەوەى کارەباى گشتى پێکهێندرا کوردستانی

نوچەنێت:

بەبڕیارى کەمال محەمەد، وەزیرى کارەباى حکومەتى هەرێمى کوردستان، لیژنەیەک بۆ هۆکارى زانینى کوژانەوەى گشتیى کارەبا لە کوردستان پێکهێندرا.

ڕۆژى شەممە (دوو/کانوونى دووەم/2023) سەرچاوەیەک بە کوردستان 24ى ڕاگەیاندووە، لەسەر کوژانەوەی گشتی کارەبای هەرێمی کوردستان کە لە رۆژی 30/11/2023 روویدا، وەزیری کارەبا لیژنەیەکی بۆ لێکۆڵینەوە پێکهێناوە.

ئەو سەرچاوەیە دەشڵێت، وەزیری کارەبا دەیەوێت هۆکاری کوژانەوەی گشتی کارەبا روونبکرێتەوە، چونکە لە (2017)ـەوە حاڵەتی وا رووینەداوە کە ماوەی (12) کاتژمێر کارەبا لە سیستەمی گشتی بکوژێتەوە، بۆیە چاوەڕێ دەکەین لە ئایندەیەکی نزیکدا لیژنەکە هۆکارەکى کوژانەوەک و ئەنجامی لێکۆڵینەوەکە بخاتەڕوو.

ڕۆژى هەینى (1-11-2023) وەزارەتى کارەبا ڕاگەیێندراوێکى بڵاوکردەوە و تێیدا ڕایگەیاند، "بەهۆی گرفتێكی تەكنیكییەوە، تەواوی یەكەكانی بەرهەمهێنانی كارەبای هەرێمی کوردستان كوژانەوە، تیمەكانی وەزارەتی كارەبا سەرقاڵی چارەسەرکردنی کێشەکە و گەڕانەوەی كارەبای گشتین و بەم زووانە کێشەی کوژانەوەی گشتی چارەسەر دەکرێت." 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین